له ده‌ستپێکی رۆژی یه‌کمی نه‌وروز و ئاهه‌نگ گێرانهکان له شاری ئامه‌د په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان که هه‌موو لایه‌ک زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌روانی بوون خوێندرایه‌وه.
ئاخۆ په‌یامه‌که هیچ شتێکی نوێ تێدا بوو؟
هێمن سه‌یدی چاو‌دێر و لێکۆله‌ری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌و په‌یامه‌ی دوێنی رێک له راستادا په‌یامه‌کانی پار و پیراردا بوو، هیچ گۆرانێک تێدا نه‌بوو جگه له‌وه‌ی پێی داگریمان تێیدا ده‌ده‌ی، واته هیچ پاشه کشهیهک له قسه‌کانیدا نه‌بوو به شێوه‌یه‌ک دووباره کردنه‌وه و باوه‌رکردن به خۆ بوو و دووپاتکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی پێشوو بوو. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌رجێکی له دوو ساڵی رابوردوودا، له راستیدا ههرچیکی که بوه ههرچیکی که رووی داوه به زیانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و به قازانجی به‌ره‌ی کورد بوه. کاک هێمن ده‌شڵێت له‌وه گرنگتر ته‌کمیله‌ی په‌یامی به‌رێز ئۆجه‌لان ئه‌و هه‌ڵویسته‌یه که له چه‌ند رۆژی رابوردوودا جه‌میل بایک و موراد قه‌ره‌ییلان گرتوویانه، بایک به سه‌راحه‌تی ووتویه‌تی چی دیکه ناکرێ له ئه‌نکارا را کوردستان ئیداره بکرێت، موراد قه‌ره‌ییلان ووتویه‌تی که ئه‌گه‌ر کو به‌و ئاکامه نه‌گه‌ین گۆرانێک له ئاستی گۆرانی یاسای بنه‌ره‌تیدا پێک بێت ئێمه وه‌کو رابوردوو به رێگای شورشگێرانه‌ی خۆمان وه هه‌ڵویستی رادیکاڵی خۆمان درێژه ده‌ده‌ین".