ئه‌و هێزه میلیشیاییه‌ی له عێراق پێکهێنراوه بۆ شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له پارێزگا سوننه نشینه‌کاندا وه‌ک چۆن نیگه‌رانی ئاسایشی به دوای خۆیدا هێناوه ئاوه‌هاش بۆته بابه‌تێکی گه‌رموگوڕی سیاسی له وڵاته‌که‌دا.
خالد ئه‌لعوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌ڵێت تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شاری تکریت گه‌مارۆ دراون و هه‌ر که زانرا کاته‌که واده‌یه‌تی ئیدی دوا هێرش ده‌کرێته سه‌ریان.
وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌شڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دواکه‌وتنی چوونه ناو شاری تکریته‌وه ئه‌وه‌یه له‌شکری عێراق په‌له ناکات تا که‌مترین زیانی گیانی له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌بێت.
هێزی حه‌شدی شه‌عبی که به‌شداری شه‌ڕه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه، ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی بۆته‌وه، وه‌ک نوێنه‌رێکی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت به گشتی ڕه‌وشه‌که له پارێزگاکه‌یدا کاره‌ساتاویه و به‌تایبه‌تیش له‌و شارۆچکانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له ده‌ستی چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕزگارکراون و ده‌ڵێت پاش ڕزگارکردنیان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و هێزه‌ی به حه‌شدی شه‌عبی ناودێر ده‌کرێت ڕێگه گیراوه له گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی شوێنه ڕزگارکراوه‌کان.
شێخ شه‌علان ئه‌لکوره‌یم ده‌ڵێت له ناوچه نوێ ڕزگارکراوه‌کاندا پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ کراون و ده‌ستدرێژیش کراوه‌ته سه‌ر وڵاتیان و ماڵه‌کانیان سوتێندراو‌ن و خه‌ڵک بێ سه‌روشوێن کراون و داواش ده‌کات ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌دواداچوونی ڕژد بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر سوننه‌کان ده‌یکات.
ئه‌لکوره‌یم، ئه‌ندامی هاوبه‌ندی نیشتیمانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هه‌رگیز له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزی حه‌شدی شه‌عبیدا نییه و ده‌شڵێت پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌تی هێزی خۆجێیی پێکبهێنێت له پارێزگاکاندا و ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبیش بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ پارێزگاکانی خۆیان.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا بۆ ڕزگار کردنی شاری تکریت له ده‌ستی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی هاوپه‌یمانانی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌شدارییان نه‌کردووه.
شێخ شه‌علان ئه‌لکوره‌یم ده‌ڵێت هاوپه‌یمانان خه‌ڵکی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیان هیوابڕاو کرد و هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکرد حکومه‌تی عێراق په‌نا به‌رێته به‌ر پێکهێنانی حه‌شدی شه‌عبی و هێنانه ئارای ئه‌م ڕه‌وشه که دانیشتوانی ناوچه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تی کردۆته‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵشێخ شه‌علان ئه‌لکوره‌یم،ئه‌ندامی هاوبه‌ندی نیشتیمانی له په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: