له پاش ئه‌و په‌لاماره‌ی دوو په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان کردیانه سه‌ر عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جارێکی تریش دۆسێی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌که‌وێته‌وه به‌ر باسکردن.
نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌وبڕوایه‌دان پێویسته مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی ئێستای هه‌رێم ئه‌و پۆسته‌ی پێبدرێته‌وه له ده‌مێکدا ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی تری په‌رله‌مان ده‌ڵێن ناکرێت جارێکی تر بارزانی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه.
ئایا ئه‌م کێشانه‌ی سه‌ریان هه‌ڵداوه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌سه‌ر بنچینه‌ی یاساییه یان سیاسی؟
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت ئه‌م کێشه‌یه سیاسی و یاساییشیه و کولتوریشه وه‌ک ده‌ڵێت به‌و مانایه‌ی کێشه‌یه‌کی فره ڕه‌هه‌ندیه که هه‌ر یه‌که‌یان کاریگه‌ری له‌سه‌ر خودی کێشه‌که هه‌یه و دواجاریش له‌سه‌ر تێکڕای کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی هه‌یه.
دکتۆر کامه‌ران ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات زۆر جار باس له گه‌نده‌ڵیه سیاسی و ئابوری و دامه‌زراوه‌ییه‌کان ده‌کرێت له هه‌رێمی کوردستاندا، به‌ڵام هه‌رگیز باس له ترسناکترین جۆری گه‌نده‌ڵی ناکرێت که به تێکشکاندنی به‌هاکان ناودێری ده‌کات و ده‌ڵێت له‌و ڕوانگانهوهی که‌سێک هاوزمانی خۆی سه‌رده‌بڕێت و بڕوای به‌وه‌یه که قوربانیه‌که ده‌نێرێت بۆ دۆزه‌خ، یان ئه‌وه‌ی که‌سێک له په‌رله‌ماندا به بۆکس هێرش بکات و بڕوای به‌وه بێت له‌ڕێی په‌لاماردانه‌وه پله‌که‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه.
ده‌نگیش له‌ناو لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌ن که له‌گه‌ڵ دانه‌وه‌ی جارێکی تری پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستاندا نین.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌ڵێت ئه‌و لایه‌نانه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌ڵوێست ده‌فرۆشنه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیان و جه‌ماوه‌ری خۆشیاندا ڕاستگۆ نین له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و جۆره فشارانه ده‌که‌ن بهڵامتا ئێستا هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکیان نه‌خستۆته به‌رده‌ست وه ده‌شڵێت ئه‌وه ساڵیکه په‌رله‌مان کۆده‌بێته‌وه به‌ڵام هێشتا دۆسێی ده‌ستوری هه‌رێم نه‌خراوه‌ته به‌ر باسکردن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: