Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: ئاریان ئه‌بوبه‌کر


ئاریان ئه‌بوبه‌کر
ئاریان ئه‌بوبه‌کر

وه‌ک شتێکی به‌ڵگه‌نه‌ویستی لێهاتووه‌ به‌رده‌وام ئه‌و کاره‌ هونه‌ریه‌ به‌رده‌وام له‌ هزری بینه‌ریدا ده‌مێنێته‌وه‌ که‌ نومایشتی خه‌ون و خه‌مه‌کانی بینه‌رانی خۆی تیادا کرابێت و درێژه‌ به‌ خه‌ونه‌ جوانه‌کانی بینه‌ری خۆی بدات.

بۆ نمونه‌ کاتێک سه‌یری تابلۆکانی هونه‌رمه‌ند ئاریان ئه‌بوبه‌کر ده‌که‌ین به‌ تایبه‌تیش تابلۆکانی ژن ، یانی خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ خه‌م و هه‌ناسه‌کانی ژن به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ڕه‌نگه‌کان هه‌ر یه‌که‌یان به‌ جیا ڕاڤه‌ی ئه‌ندێشه‌کان ده‌که‌ن و هه‌ر هه‌مووشیان پێکه‌وه‌ پێناسه‌یه‌ک به‌ ژن و به‌ ژن بوون ده‌ده‌ن.

(ئاریان ئه‌بوبه‌کر) له‌م زه‌مه‌نی جه‌نگه‌دا، به‌گژ هه‌موو جه‌نگه‌کاندا ده‌چێته‌وه‌ و ڕه‌نگ دێنێته‌ ده‌نگ تا په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێت.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان له‌ تابلۆکانیدا ساده‌ و عاشقانه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌دوێت و له‌گه‌ڵ ڕه‌نگ و په‌یامه‌کاندا ده‌مانبات بۆ جیهانێکی ئارام وله‌وێش ئاسوده‌یی ده‌به‌خشێته‌وه‌.

ئاریان هه‌ر تابلۆ ناکێشێت، شیعریش ده‌نوسێت و ده‌قه‌کانی ئاریان وه‌ک تابلۆکانی پڕن له‌ گومان و گیانی یاخیبوونێکی ئاشتیانه‌.

ڕاستیه‌ک هه‌یه‌ تایبه‌ت به‌ خۆم که‌ به‌ پێویستی ده‌زانم بیڵێم له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ و ئه‌م نوسه‌ره‌مان، زۆر جار که‌ به‌ دیار تابلۆیه‌کی ئاریانه‌وه‌ ده‌که‌ومه‌ بیرکردنه‌وه‌ ده‌سبه‌جێ ئه‌وه‌ به‌ خه‌یاڵمدا دێت که‌ چ مرۆڤێکی شاعیر وا له‌ پشت ئه‌م تابلۆیه‌وه‌، ئه‌و کاته‌ش که‌ شیعرێکی ئاریان ده‌خوێنمه‌وه‌ ڕێک له‌به‌رخۆمه‌وه‌ ده‌ڵێم چ مرۆڤێکی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار له‌م دێڕانه‌دا خۆیمان پێده‌ناسێنێت.

ئایا ئاریان له‌ تابلۆ و له‌ ده‌قه‌کانیشیدا توانیویه‌تی منداڵیی خۆی جێبهێڵێت؟

بۆ ژن ده‌کاته‌ مه‌تریاڵی سه‌ره‌کی کاره‌کانی؟

ئایا (ئاریان ئه‌بوبه‌کر) توانیویه‌تی له‌ تابلۆکانیدا یانیش له‌ ده‌قه‌کانیدا مانا جوانه‌کانی دایک پێناسه‌ بکات؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) یه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:23 0:00

XS
SM
MD
LG