ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی سوننه ئاینزا به سه‌رکردایه‌تی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه هاوپه‌یمانێتیه‌کیان پێکهێناوه بۆ لێدانی حوثیه‌کان له یه‌مه‌ن.
تورکیا و پاکستانیش به‌شێکن له‌م هاوپه‌یمانێتیه.
حوثیه‌کان که شیعه ئاینزان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا له یه‌مه‌ندا.
پاش چه‌ند ڕۆژێک له بۆردومان کردنی بنکه‌کانی حوثیه‌کان، ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م هێرشانه‌ی ده‌کرێن بۆ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی (عه‌بد ڕه‌بۆ مه‌نسور) سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یه یان به مه‌به‌ستی ڕێگریه له پاوانخوازیشیعهگهرایی کۆماری ئیسلامی ئێران؟
سۆران پاڵانی، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی کۆیه ده‌ڵێت ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه پێکهاتووه وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌کانی ئێران له ناوچه‌که‌دا و به تایبه‌تیش له وڵاتێکی وه‌کو یه‌مه‌ن که گرنگیه‌کی ستراتیژی بۆ خودی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه هه‌یه.
به‌ڕێز پاڵانی ده‌شڵێت ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا له یه‌مه‌ن ده‌کرێت بریتیه له شه‌ڕی دوو لایه‌نی گه‌وره و ده‌شڵێت ئه‌م هه‌مووو به‌ره‌ی شه‌ڕانه‌ی ئێران له ناوچه‌که‌دا کردونیه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌موو زیادهڕهوایانهی ئێران دهیکاتچیی تر نه بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و به تایبه‌تیش بۆ کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی جێی قایل بوون نییه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ سۆران پاڵانی پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی کۆیه کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: