Accessibility links

حه‌سه‌ن مه‌حه‌مه‌د: پاش پاکسازی تکریت هێڕشه‌کان به‌ ئاراسته‌ی سینیه‌، حه‌ویجه‌ و شه‌رگات ده‌کرێن


Tikrit, Iraq
Tikrit, Iraq

میدیاکان و سه‌رچاوه‌کانی حکومه‌تی عێراقی باس له‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی به‌شێکی زۆری شاری تکریت ده‌که‌ن، ئاخۆ چه‌کدارانی داعش روو ده‌که‌نه‌ کوێ؟

حه‌سه‌ن مه‌حه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سه‌لاحه‌دین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" مه‌گه‌ر روو بکه‌نه‌ جه‌زیره‌ و ئه‌و ناوچه‌ ده‌شتاویانه‌، رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌ی عه‌له‌م، چوار ده‌وریان گیراوه‌ باوه‌ر ناکه‌م خه‌ڵکێکی ئه‌وتۆیان لێ ده‌رباز بۆبێ. کاک حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت دیاره‌ که‌ له‌ ناو تکریت پاکسازی کران، هێڕشه‌کان ئێتر به‌ به‌ ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سینیه‌ و حه‌وێجه‌ و شه‌رگات ئه‌کرێ. کاک حه‌سه‌ن ده‌شڵیت هێزه‌کانی عێراقی له‌ ژێر چه‌تری بۆمباران له‌ لایه‌ن فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی به‌ رێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه‌ که‌ بۆمبارانێکی خه‌ستیان کرد، ئه‌مانیش له‌ چه‌ند شوێنه‌وه‌ هێرشێکی به‌ربڵاویان کرد و زۆربه‌ی زۆری شوێنه‌کانیان گرتوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئاگادارین تکریت له‌ رووی سه‌ربازیه‌وه‌ کۆنترۆڵ کراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌نده‌ شوێنه‌ نه‌بێ، ئه‌وانه‌ش هیچ نیین له‌ رووی سه‌ربازیه‌وه"‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:16 0:00

XS
SM
MD
LG