سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕێککه‌وتنێکی باشه که به‌ڕێگای دیپلۆماسیه‌تێکی زۆر سه‌خت پێی گهیشتوویین.
باراک ئۆباما له میانه‌ی وتاری هه‌فتانه‌یدا ڕایگه‌یاند ئێران قائیل بوو به‌وه‌ی ئه‌و که‌ره‌ستانه عه‌مبار نه‌کات که بۆ دروست کردنی چه‌کی ناو‌کی پێویستن.
سه‌رۆک ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد پشکێنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌یه‌کی بێپێشینه ده‌ستیان ڕاده‌گات به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران، چونکه ئێران له هه‌مو وڵاتێک زیاتر چاودێری ده‌کرێت.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئه‌گه‌ر ئێران له هه‌ر بارێک‌دا فێڵ و ته‌ڵه‌که بکات جیهان ده‌یزانێت، ئه‌م ڕێککهوتهنه له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه نییه به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای پشتڕاستکردنێکی بێپێشینه‌یه.
سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕایگه‌یاند چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان مافی ناو‌کی ئێران ده‌پارێزێت و سزاکا نێونهتهوهییکانی سه‌ر ئێران ناهێڵێت.