جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به نیازه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وتارێـکی گرنگ پـێشکه‌ش بکات له باره‌ی ئه‌و پـێشڕهویـیانهی بهدهسـتهێنراون له به‌هێزکردنی حکومه‌ت و له‌شکری عێراقدا.
بڕیاره به‌ڕێز بایدن له زانکۆی ناشناڵ دیفێنس له واشنتن وتاره‌که‌ی پـێشـکه‌ش بکات، له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی که سه‌رۆک ئۆباما له سـاڵی 2013 سـتراتیژیـیه‌تی نه‌هێشـتنی تێرۆری لێ ڕاگه‌یاند.
کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت جێـگری سه‌رۆک له وتاره‌که‌یدا باس له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه ده‌کات که له عێراقدا هه‌ن له به‌رده‌م شـکستهێنان به داعش و بنیادنانی حکومه‌تێـکی گشـتگیر. ئه‌م وتاره چاوه‌ڕوانکراوه هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له هاتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ واشنتن و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما پـێشکه‌ش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها هاوکاته له‌گه‌ڵ زیادبوونی نیگه‌رانیـیه‌کان له ناو ئه‌مه‌ریکا و ده‌ره‌وه‌ش له باره‌ی ده‌سـتێوه‌ردانی قوڵی ئێران له شه‌ڕی عێراق له دژی داعش.
جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆک ئۆباما هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سـتبه‌کاربوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی به‌ڕێز بایدنی بۆ مه‌سه‌له‌ی عێراق پێسپـێردراوه.