ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری به سه‌ردانێـکی فه‌رمی گه‌یشتنه تاران و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئێران‌دا کۆبوونه‌وه.
سه‌ره‌تا حه‌سه‌ن ڕوحانی له کۆشکی سه‌عد ئاباد پـێشوازی فه‌رمی له ئه‌ردۆغان و شانده‌که‌ی کرد که پـێکهاتبوو له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، ئابوری، وزه و سه‌رچاوه سروشتیـیه‌کان، گومرگ و بازرگانی، ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزار ، په‌ره‌پـێدان، سه‌رۆکی ده‌زگای موخابه‌رات (هاقان فیدان). پاشان کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سـازکرد به ئاماده‌بوونی هاوتا ئێرانیـیه‌کانیان.
دواتر کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش بۆ هه‌ردوو سه‌رۆک سـازکرا. ڕوحانی له سه‌ره‌تادا گوتی له وتووێژه‌کانیاندا باسیان له ڕه‌وشی هه‌ر یه‌ک له عێراق و سوریا و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کردووه. گوتیشی زۆر به تێروته‌سه‌لی له باره‌ی یه‌مه‌نه‌وه وت‌ووێژیان کردووه و خاڵی هاوبه‌ش له نێوانیان له‌م باره‌یه‌وه هه‌بووه. هیواشی خواست به زووترین کات شه‌ڕی ناو یه‌مه‌ن کۆتایی پـێبێت و هێرشی وڵاتان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن ڕابگیرێت و پاشان پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که کاربکه‌ن بۆ سـازدانی وتووێژی نێوان یه‌مه‌نیـیه‌کان.
ئه‌ردۆغان لای خۆیه‌وه به مه‌سه‌له ئابوریـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌سـتیپـێـکرد و هیچ ئاماژه‌یه‌کی بۆ یه‌مه‌ن نه‌کرد، به‌ڵام له دوایـیدا باسی له عێراق و سوریا کرد و گوتی عێراق وڵاتێـکی گرنگه بۆ تورکیا و سنوورێـکی 300 بۆ 350 کیلۆمه‌تری له‌گه‌ڵیدا هه‌یه. گوتیشی له‌و وڵاته سه‌دان هه‌زار که‌س کوژران و مێژوو و کولتور و بیناکان وێرانبوون. له سوریاش زیاتر له 300 هه‌زار که‌س کوژراون و هه‌موویان موسڵمان بوون، بۆیه ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ بدرێت بۆ ڕاگرتنی ئه‌و کوشـتنکاریـیانه.
له کۆتایـیدا وه‌زیرانی هه‌ردوو وڵات له به‌رده‌می هه‌ردوو سه‌رۆک ڕێـکه‌وتنـنامه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان مۆرکرد. ده‌ڵێن 8 ڕێـکه‌وتنـنامه بووه و زۆربه‌یان ئابورین.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌که‌م جاره له پاش چوار سـاڵ شاندێـکی باڵای تورکیا سه‌ردانی ئێران بکات.