جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له دوازده‌یه‌مین سـاڵیادی ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی عێراق.
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین، نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ر له دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی کوردی ئاماده‌ی مه‌راسیمی وتاره‌که‌ی جۆ بایدن بوو که له زانکۆی ناشـناڵ دیفێنس له واشنتن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێز شه‌مسه‌دین ده‌ڵێت جێی سه‌رنج بوو کاتێـک جۆ بایدن گوتی" ئه‌وه‌ی پـێیوایه داعش عێراقی دابه‌شکرد، ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چووه، به‌ڵکو داعش عێراقی یه‌کگرتوو کرد. هه‌روه‌ها ئێسـتا عێراق به به‌راورد به جاران ئێسـتا باشترێـکه." به‌ڵگه‌ی بۆ ئه‌وه، گوتویه‌تی پـێش هاتنی داعش هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پـرسی نه‌وت 23 جار کۆبوونه‌ته‌وه نه‌یانتوانیوه به ڕێـکه‌وتن بگه‌ن، به‌ڵام پاش داعش ته‌نها به چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک گه‌یشتوونه‌ته ڕێکه‌وتن.