له نێو لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا یه‌کێک له ڕوانینه‌کانی جیاوازی له‌سه‌ره دۆسێی هه‌ڵبژرادنه بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم.
هه‌ندێک له لایه‌نه‌کان داوا ده‌که‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم له ڕێی ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆوه هه‌ڵبژێردرێت و ژماره‌یه‌ک لایه‌نی تریش پێیان باشه له ڕێی په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگدان بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بکرێت.
شاهۆ غه‌فور، پسپۆڕی یاسایی ده‌ستور ده‌ڵێت ئه‌و جیاوازی ڕوانینه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه دروست بووه سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌و دژ بهیهکیهیه که له‌ناو به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێمدا هه‌یه و ده‌شڵێت له یه‌کێک له به‌نده‌کانی ده‌ستوردا هاتووه که سیسته‌می سیاسی هه‌رێم سیسته‌مێکی په‌رله‌مانییه و به‌ڵام له به‌ندێکی تری هه‌مان به‌رنوسی ده‌ستوردا باس له‌وه ده‌کرێت ده‌بێت سه‌رۆکی هه‌رێم له ڕێی ده‌نگدانی نهێنی گشتیه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز غه‌فور باسیش له‌وه ده‌کات ئه‌وانه‌ی داوا ده‌که‌ن سیسته‌مه‌که په‌رله‌مانی بێت و سه‌رۆکیش له ڕێی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رۆکی هه‌رێم هاوشێوه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌ژێر چاودێری و له‌ژێر لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا بێت و ده‌شلێت کێشه‌که له‌ودایه له گه‌ڕی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانیدا له په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێردرا و دواتر بۆ گه‌ڕی دووه‌م له ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆدا بوو وه هیچ کێشه‌یه‌ک له‌و دوو گه‌ڕه‌دا نه‌بوو.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: