ده‌مێکه پرسی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، مانه‌وه، درێژکردنه‌وه وه یاخود کاندیدکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی گه‌رمی زۆر لایه‌نه‌کانه له هه‌رێمی کوردستان و مشت و مری له سه‌ر دایه. ئاماژه به‌وه ده‌کرێت زۆری لایه‌نه‌کان و بگره هاووڵاتیانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ کاندیدکردنه‌وه‌ی بارزانی دا نیین.
* ئایا کاندید کردنه‌که په‌یوه‌ندی به لایه‌نه سیاسیه‌که‌یه‌وه هه‌یه وه یاخود هۆێ تر.
* ئایا لێره‌دا مه‌به‌ست خودی که‌سایه‌تی بارزانی دایه وه یاخود دانانی سیستمێکی دامه‌زراوه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی ئاێینده په‌یره‌وی بکه‌ن.
* که‌سانێک باری هه‌ستیاری هه‌رێم ده‌که‌نه هۆیه‌ک بۆ مانه‌وه‌ی بارزانی، که‌سانێکی تریش ده‌ڵێن خۆ باری عێراق به گشتی، به تاێبه‌ت به‌غدا زۆر له هه‌رێم ئاڵۆزتر و نا ئارامتره، بۆ مالکی گۆڕا به عه‌بادی، هۆیه‌که‌ی چییه ئێستاکه بارزانی وا له پۆسته‌که‌ی بمێنێته‌وه.
* ئایا پۆستی سه‌رۆکایه‌تی به ده‌ستور و گۆرانکاریه‌کانه‌وه گرێدراوه.
* باس له‌وه ده‌کرێت له درێژایی فه‌رمانره‌وایه‌تی بارزانی دا نه وه‌زاره‌ته‌کان یه‌ک خراونه‌ته‌وه، نه حکومه‌ت، نه ناوچه دابڕاوه‌کان گه‌راونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێم و نه هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیی خۆێ راگه‌یاند، ئیتر بۆ بارزانی بمێنیته‌وه.
* باس له‌وه ده‌کرێت کورد له که‌سایه‌تیه‌کانی بتێک درووست ده‌کات و ده‌یپه‌رستی و نابێ که‌س لارهیان لێ بکات وه ئه‌گه‌ر هات و کردیان یان وه‌کو رۆژنامه نووسه‌کان تیرۆر ده‌کرێن وه یان وه‌کو عه‌لی حه‌مه سالح له ناو په‌رله‌ماندا هێڕشی ده‌کرێته سه‌ر.
ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری تر بابه‌تی مێزگردی ئه‌م جاره‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایه.
مێوانان:
حیسام ده‌ستپیش لێکۆڵه‌ر و مامۆستای پێشینی زانکۆی سه‌لاحه‌دین
دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان- پارتی دیمۆکراتی کوردستان