Accessibility links

دوا ئامارى گیراوان و ڕزگاربوانى ئێزیدی لە دەستى داعش


لە ماوەى یەک هەفتەى رابردوودا نزیكەى 280 هاوڵاتى ئێزیدی لە دەستى چەكدارانى داعش رزگار كراون بەمەش ژمارەى رزگاربوانى دەستى داعش دەگاتە نزیكەى 1275 كەس.

حسێن كۆڕۆ بەڕێوبەرى نووسینگەىڕفێندراوانى ئێزدیى بە دەنگى ئەمه‌ریكاى راگەیاند رۆژى سێ‌شەممەى رابردوو 34 هاوڵاتى ئێزیدی لە تەلەعفەر و چوارشەممە 217 كەس لە باشوورى كەركوك و پێنچشەممەش 27ى دیكە لە تەلەعفەرەوە ڕزگاركران و بە هەماهەنگى هێزی پێشمەرگە گەیه‌نرانە هەرێمى كوردستان و چارەسەرى پێویستیان بۆ كرا . گوتیشى ئەو هاوڵاتیەیانەى تاوەكو ڕزگاركراون زۆربەیان پیرو پەکكەوتە و منداڵن .

خەیرى بۆزانى بەڕێوبەرى گشتى كاروبارى ئێزدیەكان لە وەزارەتى ئەوقافى حكومەتى هەرێم دوا ئامارى رزگاربوان و ئەوانەى تاوەكو ئێستا لە دەست چەكدرانى داعش ماونەتەوە و كوژراوەكان بۆ دەنگى ئەمه‌ریكا ئاشكرا دەكات كە بەم شێوەیەى خوارەوەیە.

هه‌تا 6ى ئەم مانگە 996 كەس ئازادكرابوون كە 216 پیاو و 452 ژن و 169 منداڵى كوڕ و 159 منداڵى كچ هەروەها لە ماوەى هەفتەى رابردووشدا نزیكەى 280 هاوڵاتى ترى ئێزیدی رزگاریان بووە كە ژمارەى كۆتایى و ڕەسمى رزگابوان تاوەكو ئێستا گەیشتۆتە نزیكەى 1275 كەس.

خەیرى بۆزانى دەڵێت ژمارەى گشتى ئێزیدیەكان لە عێراق 550,000 كەسە لەو ژمارەیە 400,000 هەزار كەس ئاوارە و 65 هەزار كەسیش بوونه‌ته‌ پەنابەر. ژمارەى رفێندراوان 3500 كەسە و 841 كەسیش ونن و چارەنوسیان نادیارە 1280 كەس كوژراون و280 كەسیش مردون .

تاوەكو ئێستا 11 گۆڕى بە كۆمەڵ دۆزراونەتەوە . 18 مەزار و شوێنى پیرۆزى ئاینى ئێزدیەكان تەقێندراونەتەوە.

ئەو كارە بەدەستەى ئێزیدی دەڵێت رزگابوانى دەستى داعش لە رەوشێكى تەندروستى و دەروونى خراپ دان و پێویستیان به‌ چارەسەرى لە هەردوو بوارەكەدا هەیە . هەروەک دەشڵێت لە ڕووى دەروونى و مەعنەوییەوە داوایان لە چەندین رێكخراوى مرۆیى نێودەلەتى كردوە تا لە ڕێگاى كردنەوەى خولى پێویست جارێكى تر بگەڕێنەوە دۆخى جارانیان.

لەسەر ئاستى هاوڵاتیان و رێكخراو و چالاكانى ئێزیدیى بە جۆرەها رێگا فشارەكانیان بۆ سەر حكومەتى هەرێم و ناوەند و كۆمەڵگاى نێودەلەتى بەردەوامە بۆ بە جینۆساید ناساندنى كارەساتى شەنگال .

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:51 0:00

XS
SM
MD
LG