ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر ڕه‌وانه‌کردنی سیسته‌می موشه‌کی به‌رگری جۆری S-300 ی بۆ ئێران لابرد و له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ سێرگێ لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیایـیه‌که‌ی کرد و ڕه‌خنه‌ی وڵاته‌که‌ی بۆ ده‌ربڕی.
به‌ڵام لاڤرۆڤ ده‌ڵێت سیسته‌مه‌که ته‌نها چه‌کێـکی به‌رگریـیه و بۆ کاری هێرشبه‌رانه سوودی لێ وه‌رناگیرێت و ئاسایشی هێچ وڵاتێـک ناخاته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه، به ئیسرائیلیشه‌وه.
له لایه‌کی دیکه جۆش ئێرنست گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی گوتی ئه‌م بڕیاره ڕه‌نگه سزاکانی سه‌ر ئێران پـێشێل بکات.
هه‌روه‌ها ماری هارف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ویش گوتی ئه‌مه کاتی ئه‌وه نیـیه ئه‌م جۆره سیسته‌مه به ئێران بدرێت.
له ئیسرائیلیش، یوڤال شتاینتز وه‌زیر هه‌واڵگری گوتی ئه‌مه ئاکامی سه‌ودا ناوکیـیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێرانه. گوتیشی ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت ئێران خوازیاره به لابردنی سزاکانی له‌سه‌ری سه‌پـێندراون زیاتر خۆی پـڕ چه‌ک بکات، نه‌ک باری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌که‌ی باشبکات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سـاڵی 2007 ئێران به به‌های 800 ملیۆن دۆلار ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ڕووسیا مۆرکرد بۆ کڕینی ئه‌م سیسته‌مه پـێشکه‌وتووه، به‌ڵام ڕووسیا ناردنی سیسته‌مه‌که‌ی هه‌ڵپه‌سارد له پاش ڕه‌خنه‌ی توندی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل. ئێرانیش له به‌رامبه‌ردا له دادگایه‌کی ژنێڤ سـکاڵای له‌سه‌ر ڕووسیا تۆمارکرد و داوای 4 ملیار دۆلاری وه‌کو قه‌ره‌بوو کردووه.
پاش لابردنی قه‌ده‌غه‌که، عه‌لی شه‌مخانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران خۆشحاڵی خۆی به بڕیاره‌که‌ی مۆسکۆ ده‌ربڕی و گوتی هه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی سیسته‌مه‌که له‌و سکاڵا فه‌رمیـیه‌ی سه‌ر ڕووسیا تۆماریان کردووه لێی ده‌کشێنه‌وه.
ڕووسیا له ئێسـتادا ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م شه‌ش مانگی ده‌وێت تاوه‌کو ئه‌و سیسته‌مه ڕه‌وانه‌ی ئێران بکرێت.