سنێتی ئه‌مه‌ریکا به تێکڕایی ده‌نگ به‌رنووسێکی هاوبه‌شی هه‌ر دووک پارتی په‌سند کرد که کارێکی پێویست ده‌زانێت کونگرێس به سه‌ر هه‌ر چه‌شنه ڕێکه‌وتنێکی ناو‌کی له گه‌ڵ ئیران دا بچێته‌وه و ده‌نگی له سه‌ر بدات په‌سندی بکات یان نا. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مایکڵ بۆمه‌ن له کۆنگرێسه‌وه ڕاپۆرت ده‌کات، که له وێ قانووندانهرانی هه‌ر دووک پارتی ده‌ڵێن کۆنگڕێس ده‌بێت قسه‌ی له سه‌ر بکات ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ تاران به ڕێکه‌وتنێک گه‌یشتن، مه‌سه‌له‌یه‌ک ئێستا وێده‌چێت کۆشکی سپی توانای پێش گرتنی نیه و به پارێزه‌وه پشتیوانی لێده‌کات.
کومیته‌ی پیوهندیکانی ده‌ره‌وه‌ی سنێت 19 به سفر به‌رنووسێکی قانوونی په‌سند کرد که 30 ڕۆژ ماوه به کونگره ده‌دات پێداچوونه‌وه به سه‌ر رێکه‌وتنی ناو‌کی له گه‌ل ئیرانێدا بکات و ده‌نگی له سه‌ر بدات ئه‌گه‌ر یان کاتێک ریکه‌وتنێکی کۆتایی هاته دی.له ئه‌و ماوه‌یه‌دا،هیچ گهمارویهک ناکرێت وه‌لابنرێن که له لایه‌ن کونگریسهوه ئێستا به سه‌ر ئێران دا سه‌پێنراون.
وه‌ک دانی ئیمتیاز به هێندێک قانووندانه‌ری دێمۆکڕات که گومانیان بۆ هاتۆته پێش، به‌رنووسه‌که مه‌رج و داوای دیاریکراوی وه‌ک پشتیوانی ئێران له گرووپه‌کانی تیروریستی و مافی ئیسرایل بۆ مانه‌وه‌یان لابردوه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵات به ڕاوێژی به‌رده‌وام له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و قانووندانهران له سه‌ر مل که‌چی ئێران بو هه‌ر ڕێکه‌وتنێک نوێ ده‌دات و ئه‌گه‌ر بۆیان ده‌رکه‌وت که ئێران پێ شێلکاری ده‌کات ئه‌وه ریگا ده‌دات ورده ورده گه‌مارۆکان به سه‌ر ئه‌و ولاته دا بسه‌پێنرێته‌وه.
سناتور باب کورکر به‌رپرسی کومیته‌که له پارتی کوماره.
کورکر:
"ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی له لایه‌ن سنێت و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانه‌وه سپهێنراون ناکرێت لاببردرێن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی له هه‌ر ورده‌کاری و شێکردنه‌وه‌ی وردی ریکه‌وتنه‌که ئێمه ئاگادار بکاته‌وه، و دوای ئه‌وه کاره‌که ده‌ست پێده‌کات. کونگره له مه‌سه‌له‌که‌دا به‌شدار ده‌بێت، و هه‌ر 90 رۆژ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌بێت له هه‌ر ریگایهکهوه پشتی راستی بکات ئێران مل که‌چه."
کۆڕکر سه‌باره‌ت به شێوه‌ی دارشتنی کوتایی به‌رنووسه‌که له گه‌ڵ سناتور بێن کاردین دیموکراتی پایه‌به‌رز هاوکاری کرد وڕێکیان خست.
کاردین:
"ئێمه لێره به‌شدارین و ده‌بێت به‌شدار بین. ته‌نیا کۆنگره ده‌توانێت بۆ هه‌میشه گۆران به سه‌ر بریاری گه‌ماروکان دا بێنێت یان گه‌مارۆکان بگۆڕێت که به ڕوونی به‌شێکه له ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وت‌ووێژیان له سه‌ر ده‌کات."
ده‌نگدانی کومیته‌که چه‌ند کات ژمێر دوای ئه‌وه دێت سناتورهکان خۆ به خۆ له گه‌ل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاو به‌رپرسانی دیکه‌ی باڵا کۆبوونه‌وه و به جیدی داوایان کرد کونگره دان به خۆ دابگرێت. به‌لام ته‌نانه‌ت هێندێک دێمۆکڕاتی هه‌ره وه‌فادار به کۆشکی سپی، وه‌ک سناتور دێبی ستابێنۆ، کوتی کونگریس نابێت له سه‌ر ڕێکه‌وتنی ناو‌کی ئێران بێ ده‌نگ بێت.
ستابێنۆ:
"پێم وایه له ڕێگایه‌که‌وه ئێمه ده‌بێت قسه‌ی لێ بکه‌ین."
ئه‌و په‌یامه وی دهچێتبهریوبهرایهتی لێێ ئاگادار ده‌بێت. له کونفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، وته‌بێژی کۆشکی سپی جاش ئیڕنست کوتی سه‌روک ئوباما مافی دواین دادوه‌ری بۆ خۆی ده‌پارێزیت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌رنووسه‌که په‌سند ده‌کریت، به‌لام ئه‌و قسانه‌شی کردن:
ئێڕنست:
"ئه‌وه‌ی ئێمه بۆ دهێمۆکڕات و کۆماره‌کانی نێو کومیته‌ی پیوهندیکانی ده‌ره‌وه‌مان روون کردۆته‌وه ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک خوازیار ده‌بیت به‌رنووسی سازش له سه‌ر کراو مۆر بکات که ئه‌مڕۆ له کومیتهکهدا کاری له سه‌ر ده‌کرێت."
ئیستا به‌رنووسه‌که بۆ پێش هه‌موو سنێتی ئه‌مه‌ریکا ده‌نێردرێت.
پیش ئه‌وه‌ی وتوویژی نیونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی ئێران له مانگی جوون دا به کۆتایی بێت کونگره وای چاو لێده‌کات خۆی نه‌خشێکی ده ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌بێت. سناتور کۆڕکر به جیدی کوتوویه‌تی به‌رنووسی قانوونییه‌که پله‌ی مامه‌ڵه‌کردنی ئه‌مه‌ریکا له وتوویژهکان دا به‌هیز ده‌کات. هی تر نیگه‌ران بوونه که ده‌کرێت پاساویک به ئیران بدات که به ته‌واوی خۆی له وتوویژهکان بکشێنێته‌وه.