له رۆژی چوارشه‌ممه رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ راپۆرتێکی له باره‌ی ئه‌و کچ و ژنه ئیز‌یدیانه بڵاوکردوه‌ته‌وه که له لایه‌ن رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه رفێندراوون و ده‌ست درێژیان کراوه‌ته سه‌ر.
فه‌لاح مورادخان پارێزه‌ر و ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی وادی ئه‌ڵمانی له هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به ئاماده‌کردنی ئه‌م راپۆرته ده‌ڵێت" ئێمه له ماوه‌ی رابوردوودا له‌گه‌ڵ دوو له رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ پشتمان به دیداری راسته‌وخۆ به‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که گه‌راونه‌ته‌وه و له دووای ئه‌و تاوانه که له شه‌نگال ئه‌نجامدرا له مانگی هه‌شت، راسته‌وخۆ له ناو خه‌ڵکه‌که بوین وه هه‌وڵماندا به پێی توانا هاوکاری ئه‌و خه‌ڵکانه بکه‌ین که زیانیان پێی گه‌یشتبوو. کاک فه‌لاح هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه به تاێبه‌تی هه‌وڵماندا کار له‌سه‌ر ئه‌و کچانه بکه‌ین که له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه رفێندرابوون وه گه‌راونه‌ته‌وه، که له سه‌رتا ژماره‌که‌یان که‌م بوو، به‌ڵام من ئه‌توانم پێیت بڵێیم ئێستاکه نزیکه‌ی 650 کچ گه‌راوه‌ته‌وه وه هه‌ر یه‌کێک له‌وانه به چیرۆکێک گه‌راوه‌ته‌وه. کاک فه‌لاح ده‌شڵێت هه‌ر بۆیه ئێمه به گرنگمان زانی ئه‌و رێکخراوه نێۆنه‌ته‌وه‌ییانه، رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ، کۆمه‌ڵێک که‌ناڵی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، ته‌لفزیۆنی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، له ماوه‌ی رابوردوو له‌گه‌ڵ که‌ناڵی NBC, ئه‌مریکی و کۆمه‌ڵێک لایه‌نێکه کار بکه‌ین وه بیانهێنین بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه خۆیان گه‌واهی بن و له ئه‌نجامی ئه‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌واهی ده‌ره‌کاندا کردوویانه به‌رهه‌می ئه‌و راپۆرته بوه. کاک فه‌لاح له درێژایی قسه‌کانیدا ده‌ڵی ئه‌وه‌ی ئێمه بۆمان روون بوه‌ته‌وه وه به قه‌ناعه‌تی شه‌خسی خۆم ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زۆر به تاێبه‌تی مه‌به‌ستیان ئیزیدیه‌کان بوه، کچه‌کانی ئێزیدی و به‌کار هێنانیان وه‌کو ئامرێزێکی شه‌ر".