سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه په‌یامێـکی کراوه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و حزب و لایه‌نه سیاسیـیه‌کان و گه‌لی کوردسـتان کرد و تیایدا نووسیویه‌تی " جێگەی داخە کە بۆ دژایەتیکردنی گەلی کوردستان شێوازێکی نوێی ناپاکی دەرکەوتووە کە لە ڕێگەی جۆراوجۆر و بە لێدوان و نووسین بانگەشە بۆ شەڕی ناوخۆیی و دووبەرەکی و ھەروەھا زیندووکردنەوەی پەرتەوازەیی و دوو ئیدارەیی دەکەن."
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه چی له هه‌رێمی کوردسـتان ڕوویداوه تاوه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێم په‌یامێـکی له‌و شێوه‌یه ده‌ربکات. هه‌روه‌ها ئه‌وانه کێن که وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێت به شێوازێـکی نوێی ناپاکی دژایه‌تی گه‌لی کوردسـتان ده‌که‌ن؟
بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌خیل شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا میوانداری ئه‌حمه‌د میره سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لیڤینی کردووه و پـێشتر وتووێژیشی له‌گه‌ڵ دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کردبوو.