Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: سه‌ردانه‌ی عه‌بادی بۆ واشنتن و هێرشی داعش له‌ ئه‌نبار


حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌ فه‌رمیـیه‌که‌ی بۆ واشنتن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌ کۆشـکی سـپی کۆبووه‌وه‌ به‌ مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی دوا پـێشـهاته‌کانی شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌و کۆمه‌ک و یارمه‌تیانه‌ی هێزه‌ عێراقیـیه‌کان پـێویستیانه‌.

هه‌روه‌ها باسیشیان له‌ ڕۆڵی ئێران له‌م شه‌ڕه‌دا کرد‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانکاریـیانه‌ی له‌ لایه‌ن چه‌کداره‌ شیعه‌کانی سه‌ر به‌ حکومه‌ته‌وه‌ کراون له‌ به‌رامبه‌ر دانیشتوانی سووننه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ داعش پاکـکراونه‌ته‌وه‌. سه‌رۆک ئۆباما له‌ لێدوانه‌که‌ی له‌ پاڵ عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرد که‌ ده‌بێت حکومه‌تی عێراق که‌سانی تاوانکار سـزابدات و ڕێگه‌ له‌ پـێشێلکاریـیه‌کان بگرێت.

هاوکاتی ئه‌م سه‌ردانه‌ی عه‌بادی بۆ واشنتن، چه‌کدارانی داعش ده‌سـتیانکردووه‌ به‌ هێرشێـکی گه‌وره‌ له‌‌ ناوچه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار و توانیویانه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و پارێزگا زۆرینه‌ سووننه‌یه‌ کۆنترۆڵ بکه‌ن.

هه‌ندێـک له‌ کاربه‌ده‌سـتانی عێراق هۆکاری هێرشی داعش له‌و ناوچانه‌ ده‌گه‌ڕێنـنه‌وه‌ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی پاش ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی لێـیان گیرابوون.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
عادل به‌رواری، ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیری پێشـووی عێراق.
دکتۆر فه‌رهاد قادر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
جه‌مال ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:48:19 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG