له پاش شه‌ڕی كه‌نداوی یه‌كه‌م و له 24 له‌سه‌ر25 ی مانگی چواری ساڵی 1992 به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دامه‌زرا، ئه‌ویش به هه‌وڵێكی زۆری چه‌ند که‌سـانێـکی دڵـسۆزهوه.
له سه‌ره‌تادا، به‌شی كوردی ته‌نها 5 كارمه‌ندی هه‌بوو و ماوه‌ی په‌خشی به‌رنامه‌کانی له‌سه‌ر ڕادیۆ ته‌نها 15 خوله‌ک بوو، به‌ڵام له پاش دوو مانگ ژماره‌ی کارمه‌ندان بوو به 9 و ماوه‌ی به‌رنامه‌کانیش بۆ 30 خوله‌ک زیادکرا. له مانگی یازده‌ی هه‌مان سـاڵدا ژماره‌ی کارمه‌ندان بوو به 11 و ماوه‌ی به‌رنامه‌کانیش بۆ یه‌ک کاژمێر زیادکرا.
له مانگی یه‌کی سـاڵی 2003 ، واته به‌ر له شه‌ڕی که‌نداوی دووه‌م و ڕزگارکردنی عێراق به چه‌ند مانگێـک ماوه‌ی به‌رنامه‌کان بۆ 4 کاژمێر زیادکران و کارمه‌ندانیش بوون به 22 و له مانگی چواری هه‌ر هه‌مان سـاڵدا بوون به 27 کارمه‌ند.
له‌گه‌ڵ پـێشـکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا و کۆمپـیوته‌ر و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئنته‌رنێت به جیهاندا، به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2003 وه ماڵپه‌ڕی خۆی کرده‌وه به هه‌ردوو زاراوه. له ساڵی 2008 وه به‌شی کوردی ده‌سـتیکردووه به ئاماده‌کردنی ڕاپـۆرتی ڤیدیۆیی و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕ و یوتیوب بڵاویان ده‌کاته‌وه. زیاتر له سـاڵێـکیشه به‌رنامه‌ی ڤیدیۆیی کورد کۆنێـکشنی هه‌یه که کۆمه‌ڵێـک هه‌واڵ و ڕاپـۆرت و چاوپـێـکه‌وتن له‌خۆده‌گرێت و ڕۆژانی سێشه‌ممه و هه‌ینی بڵاوده‌کرێنه‌وه.
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕێگه‌ی نوێ ده‌گرێته‌به‌ر بۆ بڵاوکردنه‌ه‌ی بابه‌ته‌کانی و په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا. له ئێسـتادا که تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کان و به تایبه‌تی فه‌یسبوک بوونه‌ته ڕێگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ په‌یوه‌ندیکردن له نێو کۆمه‌ڵگای کوردیـیدا، به‌شی کوردی فه‌یسبوکی خۆی کردووه‌ته‌وه و به هه‌زاران هاوڕێی هه‌یه و ڕۆژانه له وتووێژ و ڕاپـۆرت و هه‌واڵه‌کانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه.
حه‌یده‌ر که‌ریم که یه‌کێکه له کارمه‌نده دێرینه‌کانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م ههینیـیهی بۆ سـاڵیادی دامه‌زراندنی به‌شه‌که ته‌رخان کرد.