پاش سێ شه‌و و ڕۆژ له ڕۆیشتن به نێو ده‌شت و ده‌غڵدا 42 که‌سی ئێزیدی ڕۆژی سێشه‌ممه له ته‌لعفه‌ره‌وه گه‌یشـتوونه‌ته شاری دهۆک. له‌وانه نۆفا غانم که دایکی 6 منداڵه، ئه‌یاز ئه‌مین کوڕێـکی گه‌نج.
له وتووێژێـکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هه‌ردووکیان باسیان له به‌سه‌رهاتی خۆیان کردووه که چۆن له لایه‌ن داعشه‌وه کاری شوانیـیان پـێکردوون.