Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح: عێراق دابه‌شبووه‌ به‌ڵام دابه‌شبونێکی هه‌میشه‌یی و به‌ که‌ڵکیش نییه


دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح
دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح

به‌لای زۆرێک له‌ چاودێرانه‌وه‌ کاردانه‌وه‌ی شیعه‌کانی عێراق له‌سه‌ر به‌رنوسی بودجه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کاردانه‌وه‌یه‌ک بووه‌ زیاد له‌ پێویست.

ئه‌م کاردانه‌وه‌یه‌ی شیعه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ کورد و به‌ سوننه‌کانیش له‌ ده‌مێکدایه‌ حکومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوبه‌شی نیشتیمانی دامه‌زراوه‌ که‌ هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق به‌شدارێکی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێت له‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که‌دا.

دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت تێگه‌یشتنێک هه‌یه‌ له‌ شڵه‌ژانی شیعه‌کان به‌ڵام پێویستی به‌و جۆره‌ کاردانه‌وه‌یه‌ی شیعه‌کان نه‌ده‌کرد و ده‌شڵێت کاتێک ئه‌مریکا له‌ بودجه‌ی خۆیدا ده‌رامه‌تێک دابنێت بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ و هه‌ندێک لایه‌نی عه‌ره‌بی سوننه‌ هه‌نگاوێکی گونجاوه‌ و هیچ شتێکی خراپی تیادا نییه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ی شیعه‌کان ده‌شێت بشبێته‌ مایه‌ی کاردانه‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان شیعه‌ و کورد که‌ هه‌یه‌ و به‌ په‌یوه‌ندی ستراتیژی ناودێر کراون، وه‌ ده‌شڵێت ده‌بوایه‌ لایه‌نی کوردی له‌ عێراقدا کاردانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بووایه‌ به‌رامبه‌ر جموجۆڵه‌کان و هێنان و بردنی ئه‌و هێزه‌ی به‌ حه‌شدی شه‌عبی ناودێر ده‌کرێت و نه‌بوونی ئه‌و کاردانه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌ نیشانه‌یه‌که‌ که‌ کورد له‌ به‌غدا چالاک نییه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:41 0:00

XS
SM
MD
LG