Accessibility links

به‌هۆی هێرشێكی خۆکوژی له‌ عێراق ژماره‌یه‌ک که‌س ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌ستانی عێراق ڕاده‌گه‌ێنن ڕۆژی شه‌ممه‌ هێرشبه‌رێکی خۆکوژ هێرشی کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانی عێراقی له‌ باشوری به‌غدای پایته‌خت، به‌لایه‌نی که‌م 6 سه‌رباز کوژران. ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ سه‌رۆک وه‌زیری که‌نه‌دا سه‌ردانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی کرد بۆ عێراق.

هێرشه‌که‌ له‌ بنکه‌ی له‌شکری له‌ ناوچه‌ی گه‌رمه‌ی به‌غدا ڕوویدا که‌ هێزه‌کانی حکومه‌ت و چه‌کداره‌ هاوپه‌یمانه‌کانیان شه‌ڕی دژ به‌ ملیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌ن.

له‌و هێرشه‌دا 3 سه‌رباز و 3 ئه‌ندامی چه‌کداره‌ هاوپه‌یمانه‌کان کوژران، 9 سه‌ربازی تریش بریندار بوون. کاربه‌ده‌ستێکی ته‌ندروستی زیانه‌ گیانییه‌کانی پشتڕاست کرده‌وه‌.

XS
SM
MD
LG