Accessibility links

مامۆسـتایه‌کی زانکۆی که‌رکوک باس له‌ ده‌سـت له‌ کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی زانکۆکه‌یان ده‌کات


مانگی ڕابردوو حکومه‌تی عێراقی به‌ فه‌رمانێـک عه‌باس ته‌قی، که‌ تورکمانێـکی شیعه‌یه،‌ کردیـیه‌ سه‌رۆکی زانکۆی که‌رکوک، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێـکدا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بوو یه‌کێـکی کورد سه‌رۆکایه‌تی زانکۆکه‌ی ده‌کرد، به‌ڵام ئێسـتا له‌ ئاکامی خۆپـیشـاندانی خوێندکارانی زانکۆکه‌، به‌ تایبه‌تی کورده‌کان، عه‌باس ته‌قی ده‌سـتی له‌و پـۆسته‌ کێشاوه‌ته‌وه‌.

گۆران عه‌بدوڵڵا مامۆسـتا له‌ زانکۆی که‌رکوک له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ده‌سـت له‌کارکێشانه‌وه‌ی دکتۆر عه‌باس ته‌قی دوابه‌دوای کۆمه‌ڵێـک ناڕه‌زایی شه‌قامی که‌رکوک به‌ گشـتی و زانکۆی که‌رکوک به‌ تایبه‌تی بوو، بۆ جاری دووه‌م خۆپـیشـاندانی قوتابیان و هه‌م ناڕه‌زایی به‌شێـکی زۆر له‌ مامۆسـتایانی زانکۆی که‌رکوک. ده‌شڵێت دوای ئه‌وه‌ پـۆستی سه‌رۆکی زانکۆ چ به‌ هه‌ڵبژاردن بێت یان به‌ ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌یی بێت مافی کورده‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:58 0:00

XS
SM
MD
LG