ژماره‌یه‌ک چه‌کداری داعش هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی ئاسایشی کوردی له شاری حه‌سه‌که و له ئه‌نجامدا هه‌موو هێرشبه‌ره‌کان کوژراون یان ده‌سـتگیرکراون. هاوکات داعش به خومپاره بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شاره‌که‌ی کردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی کورد ده‌ڵێن هێرشه‌که به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕوویداوه کاتێـک 6 چه‌کداری داعش به نیازبوون له پاش ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به ده‌سـتی خۆکوژێـکیانهوه هێرش بکه‌نه سه‌ر ناوه‌ندی ئاسایش، به‌ڵام هێزه‌کانی ئاسایش لێـیان هاتوونه‌ته ده‌ست و 4 چه‌کداریان لێ کوشتوون و 2 چه‌کداریان ده‌سـتگیرکردووه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامێـکی ژنی هێزه‌کانی ئاسایش گیانی له‌ده‌سـتداوه و 2 ئه‌ندامی دیکه‌ی ئاسایش به سووکی برینداربوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ردوو ناوچه‌ی موفتی و ساڵحیـیهی حه‌سه‌که که‌وته‌نه به‌ر هێرشی خومپاره‌ی داعش و له ئه‌نجامدا 4 که‌سی سیڤیل گیانیان له ده‌سـتدا و 11 که‌سی دیکه برینداربوون.
زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قامیشلۆ ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.