Accessibility links

له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: کورد له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌کانی شه‌ڕی موسڵدا


شه‌ڕی موسڵ و لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزگای موسڵ له‌ تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌ و جیهانیش گرنگی هه‌یه‌ له‌ هاوکێشه‌ ئاینده‌ییه‌کاندا.
سه‌رۆک ئۆباما و جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی دیکه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ کۆشکی سپـی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌‌.

ئۆفیسی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ کۆشـکی سـپی له‌م باره‌یه‌وه ‌ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکرده‌وه.

له‌ به‌شێکی ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ سه‌رۆک ئۆباما به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی کۆشکی سپی نێوان جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کردووه‌.

‌"سه‌رۆک ئۆباما و بایدنی جێگری جارێـکی دیکه‌ دووپاتیان کرده‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا پـشتیوانی به‌رده‌وام و به‌هێزی بۆ هه‌رێمی کوردسـتان و گه‌لی کورد ده‌بێت، هه‌روه‌ها دووپاتیان کرده‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ چوارچێوه‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی سـتراتیژی وابه‌سـته‌یه‌ به‌ عێراقێـکی یه‌کگرتووی فیدراڵی دیموکرات که‌ هه‌ر وه‌کو چۆن له‌ ده‌سـتوری عێراقدا پـێناسه‌کراوه." وه‌ک له‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه‌.

سه‌ردار عه‌بدوڵا
سه‌ردار عه‌بدوڵا

میوانی به‌رنامه‌:

سه‌ردار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق.

له‌ پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی تری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵسه‌رۆکی هه‌رێمدا، ئۆفیسی جۆ بایدن ڕاگه‌یاندنێکی تری بڵاو کرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ "بایدن و بارزانی باسیان له‌ یارمه‌تیه‌ له‌شکرییه‌کان کردووه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ ڕێکخستنێکی ته‌واو له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا. هه‌ردوو ڕێبه‌ر هاوڕان له‌سه‌ر پێویستی قوڵ بۆ هاوکاری له‌ نێوان حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌هاش هاوپه‌یمانی جیهانی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ تایبه‌تیش له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ڕزگارکردنی موسڵه‌وه‌ هه‌یه."‌
هه‌رچه‌نده‌ هێشتا به‌ فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ به‌ڵام ئاماژه‌کان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دان کورد به‌شدار ده‌بێت له‌و شه‌ڕه‌دا
ده‌ستکه‌وت بۆ کورد چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌شداری له‌ شه‌ڕی موسڵدا کرد؟
به‌لای هه‌ندێک له‌ چاودێره‌وه‌ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتوو ئێجگار هه‌ستیارن له‌ ڕوانگه‌ی هێنانه‌ ئارای هاوسه‌نگی نوێ له‌ ناوچه‌که‌دا بۆ ئه‌و هاوکێشه‌ نوێیانه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت چاوه‌ڕوان ده‌کرێن.
ئایا وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌توانێت یان ده‌خوازێت ببێته‌ متمانه‌ بۆ کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ ده‌می هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له‌ ناوچه‌که‌دا؟
دۆزی سیاسی کورد له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ چ ئاستێکدایه‌ و ئایا کورد ده‌توانێت ڕۆڵی هه‌بێت له‌ شییانه‌ سیاسیه‌کاندا؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له‌ ده‌قی به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) یه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:38 0:00

XS
SM
MD
LG