ڕێکخراوی لێ‌خۆش بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕاگه‌یاندراوێکی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی مانگی مای به جیدی داوا له هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران ده‌کات زۆری ناپێویست و له ڕاده‌به‌ده‌ر له به‌رامبه‌ر خۆپێشانده‌رانی کورد دا به کار نه‌هێنن دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مه بڵاوه‌یان به خۆپێشاندان له شاری مه‌هاباد کرد.
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێکخراوه ده‌نووسێت که به دوای ئاڵۆزی دوێنی شه‌و ترسی ئه‌وه هه‌یه که سه‌رکوتی پولیس سه‌ر له نوێ ده‌ست پێ بکاته‌وه له میانه‌ی ئه‌و گرتنه‌ی له ئارادا دایه و دوای ئه‌وه‌ی داواکراوه خۆپێشاندانی زیاتر له شاره‌کان ڕه‌نگ بێت ئه‌نجام بدرێت.
له هه‌مان کاتدا، به پێی هه‌واڵه‌کان جم و جۆڵی جۆراوجۆر له شاره‌کانی کوردستانی ئێران له پێوه‌ندی ناڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له گۆڕێ دابوونه.
له ئه‌م وتووێژه دا کاک جه‌عفه‌ر حامیدی سیاسه‌تمداری کورد سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که ده‌ڵێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی نیوان خه‌ڵک و رژیمی کۆماری ئیسلامی پێوه‌ندێکی نیوان زاڵم و زوڵملێکراوه، خه‌ڵک ئه‌رکی خۆیان هه‌ر چه‌ند له شارێکیش بێت به جێ گه‌یاند و له ژێر ڕێنوێنی هیچ لایه‌نێکی سیاسی دا نه‌بووه.