له هه‌فته‌ی رابوردوودا و له شاری مه‌هاباد خانم فه‌ریناز خوسره‌وانی له کاره‌ساتێکی خۆدکوژیدا گیانی له ده‌ست دا. ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به تاێبه‌ت و له ئێران‌دا به گشتی نه‌بوایه، فه‌ریناز ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام ده‌دا؟
سه‌بری به‌همه‌نی فیمینیست و چالاکی بواری ژنان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" پێش هه‌موو شتێک به باشی ئه‌زانم لێره‌دا ده‌ست خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خه‌ڵکی مه‌هاباد بکه‌م بۆ ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی که هه‌یانبوو، گه‌رچی له‌م ماوه‌دا لێکدانه‌وه‌ی جۆرا و جۆر بۆ ئه‌و شه‌پۆله له بێزاری ده‌ربرینه، به‌ڵام گرنگه بێ ده‌نگی باڵی به‌سه‌ر ئه‌م تاوانه را نه‌کێشا و رێگا را نه‌درا به راستی بێده‌نگیی لێ بکرێ و هه‌ر وه‌هاش رێگه‌ی کرده‌وه بۆ قسه کردن له‌سه‌ر زۆر لایه‌نی ئه‌م رووداوه. سه‌بری خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له کۆمه‌ڵگاکانی ئاییندا به‌م شێوه ژن ئه‌کرێته موڵکی پیاوان و عه‌قلیه‌تی کۆمه‌ڵگای پیاو سالار که له‌م رووداوه‌دا فه‌ریناز بوه‌ته قوربانی ڕوانگه‌یه‌کی جنسیه‌تیدا له کۆمه‌ڵگا بۆ ژنان، قوربانی په‌روه‌رده‌یه‌کی ئاێینی و کاریگه‌ریه‌کانه له‌سه‌ر ژیانی ژنانی کۆمه‌ڵگا. سه‌بری خانم ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕوانگه ئاێینیشه که ئه‌رکێکی ناوه‌ته سه‌ر شانی پپیاوان، که ده‌بێت ژن له لایه‌نه‌وه وه‌کو موڵکێک بێت به ناوی نامۆس وه بیپارێزن، ته‌نانه‌ت خوێنیشی ره‌وایه ئه‌گه‌ر هات و ژن لایدا له‌و نۆرمه ئاێینیه‌ی که بۆێ دیاری کراوه، بۆیه من پێیم وابێ هه‌موو ئه‌و هۆکارانه بوه هۆێ ئه‌وه‌ی فه‌ریناز ده‌س با بۆ خۆ کوژی".