توركمانەكانى ناوچە دابڕاوەكان داوا لە ئەمهریكا دەكەن پڕچەكیان بكات و بەرپرسانى كوردیش هۆشدارى دەدەن لەوەى كە پڕچەکكردنى توركمانەكان هەڵگیرسانى شەڕى تایەفى بە دواى خۆیدا دەهێنێت.
محەمەد سعود ئەندامى سەركردایەتى بەرەى توركمانى، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئێمە وەكو توركمان دەمانەوێت شانبەشانى كورد و عەرەب بەرگرى لە عێراق بكەین و بۆ ئەو مەبەستە پێویستمان بە چەكە."
ناوبراو دەڵێت"پێنەدانى چەک بە توركمان بە واتاى پەراوێزخستنمان دێت، چونكە ئەگەر بەشدارى نەكەین لە شەڕى دژی داعش، ئهوا دواتر تانەمان لێدەدرێت بەوەى لە بەرگرىكردن لە عێراق هیچ رۆڵێكمان نەبووە."
داواكارى توركمانەكان بۆ پێدانى چەک پـێـیان لەلایەن ئەمهریكاوە، لە كاتێكدایە بەرپرسانى بەرەى توركمانى هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق تۆمەتبار دەكەن بەوەى بەهۆى جیاوازى مەزهەبى و نەتەوەییەوە پارێزگارى لەوان ناكات.
محەمەد دوو شیوانى یەكێک لە نوێنەرانى كەركوک لە پەرلەمانى عێراق، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئەگەر عەشایەرى توركمان پڕ چەك بكرێت ، دەبێت عەشایەرى كورد و عەرەبیش پڕچەک بكرێن و لەم حاڵەتەدا شەڕى تایەفى دروست دەبێت."
حكومى عێراق 800 گەنجى شیعە مەزهەبى توركمانى ڕەوانەى ناوچەكانى ئامرلى كردووە و لەوێ مەشقى سەربازیان پێدەكات كە بڕیارە دواى تەواوكردنى مەشق پـێیان، سەرجەم ئەو گەنجانە چەكدار بكرێن.