خێزانێـکی ئێزیدی (دایکێـک و دوو منداڵ) پاش ڕزگاربوونیان له ده‌سـتی داعش باسی به‌سه‌رهاتی خۆیان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کرد.
دایکه‌که که ناوی ڕهغدهیه ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی که له گوندی کۆچۆ له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه ده‌سـتگیرکران، داعشه‌کان سه‌ره‌تا ژن و پـیاویهکانیان له یه‌ک جیاکردوونه‌ته‌وه و گوتوویانه هه‌موو پـیاوهکانیان کوشتووه.
ده‌شڵێت چه‌ند جارێـک له لایه‌ن داعشه‌کانه‌وه به داعشێـکی دیکه فرۆشراون، هه‌تا له کۆتایـیدا خۆیان له شاری ڕه‌ققه‌ی سوریا بینیوه‌ته‌وه و له‌وێ کابرایه‌کی داعشی چیچانی بۆ ماوه‌ی پـێـج مانگ به‌کاریهێناون بۆ دروسـتکردنی موشه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی.
ڕه‌غده ده‌ڵێت له ماوه‌ی ئه‌و پـێـنج مانگه ڕۆژانه به خۆی و ڕولای کچی ته‌مه‌ن 7 سـاڵ له‌گه‌ڵ هوشیاری کوڕی ته‌مه‌ن 3 سـاڵ، 10 بۆ 12 موشه‌کیان پـێدروسـتکردوون.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی ڕزگاربوونیان ڕه‌غده ده‌ڵێت ڕۆژێـک داعشه چیچانیـیهکه جێی هێشتوون و ئه‌مانیش به هه‌لیان زانیوه و هه‌ڵاتوون و په‌نایان بۆ ماڵێـک بردووه که داعش نه‌بوون و به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندیـیان به خزمانی خۆیان کردووه و ئه‌وانیش هه‌وڵێـکی زۆریان داوه تاوه‌کو توانیویانه بۆ ناوچه‌کانی کۆبانیـیان بگه‌یه‌نن که ده‌که‌وێته باکوری شاری ڕه‌ققه‌وه و له‌وێ هێزه‌کانی یه‌په‌گه به هانایانه‌وه چوون و ڕه‌وانه‌ی تورکیایان کردوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی کوردسـتان.
ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ هه‌رسێـکیان کردووه.