کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بابه‌تێکه ساڵههایهوهکو شه‌پۆلی ده‌ریا له ههڵشان و داکشاندایه. زۆر که‌سان باس له‌وه ده‌که‌ن که هه‌ر لایه‌ن، چ کوردی وه یاخود لایه‌نه ده‌ره‌کیه‌کان به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ئه‌م دروشمه به کار دینن.
رۆژنامه‌وان که‌ریم مه‌رسه‌نه له هه‌ڤپه‌یڤنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" زۆربه‌ی ئه‌و باسانه‌ی له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌کرێن تۆ ناتوانی ئه‌و باسانه بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌یه‌ک که به فه‌رمی بڵی من ئه‌م باسه ده‌خه‌مه روو. کاک که‌ریم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه وه‌ک زۆربه‌ی ره‌خنه گرانی ئه‌و بواره باسیان کردووه که ههڵخراندنێکی میدیاییه که زۆر جاران له سه‌رده‌مێکدا که کێشه و قه‌یران روو له وڵاتی ئێمه ده‌کات، به تاێبه‌تی له باشوری کوردستان ئه‌م بابه‌ته ههڵدهخرێنرێ وه باسی لیه‌وه ده‌کرێ، له راستیدا نه به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا له گۆرێ‌دا بوه که پرۆژه‌یه‌کی ئاوها هه‌یه وه نه بزوتنه‌وه‌یه‌ک یان حیزبێک یان رێکخراوێک هه‌یه که ئه‌جندایه‌کی ئاوای له پرۆژه و به‌رنامه‌دا بێ، من پێیم وایه ته‌نیا که‌ڵک وه‌رگرتنه له هه‌ست و ئیحساساتی خه‌ڵک. کاک که‌ریم ده‌شڵیت له دوای په‌یمانی سیڤه‌ره‌وه من ده‌رفه‌رتێکی دیکه‌ی ئاوای مێژوویی نابینم که هه‌م زه‌مینه‌ی سیاسی وه هه‌م زه‌مینه‌ی سه‌ربازی وه ئابوری و بگره کۆمه‌ڵایه‌تیش ئاماده بۆبێت بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێکی له‌و چه‌شنه که کوردان به درێژایی چه‌نسه‌د ساڵه خه‌وی پێیه‌وه ده‌بینن".