دیاره کاتێکی زۆر به ده‌سته‌وه نه‌ماوه بۆ هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی تورکیا و له کاتێکدا هه‌ده‌په به هیوای به ده‌ستهێنانی %10 هه‌ڵبژاردنه‌کانه ئۆفیسه‌کانی ده‌که‌ونه به‌ر هێڕشی لایه‌نگیرانی گوایه ئاکه‌په.
ئاخۆ هه‌ده‌په له هه‌ڵمه‌ته‌کانیدا به کوێ گه‌یشتووه؟
رۆژنامه‌وان ئازاد زاڵ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رنه‌که‌وێت بۆ کوردهیچ نایه‌ته گۆڕان، به‌ڵام ره‌وشه‌که به گشتی بۆ تورکیا دێته گۆڕان، ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په له‌و به‌ربه‌سته سه‌رکه‌وێت له تورکیا زۆر شت دێته گۆڕان وه ئه‌گه‌ریش ده‌رباز نه‌بن گۆڕان دێته ئاراوه بۆ ره‌وشی تورکیا، به تاێبه‌تی پێڤاژووی سه‌رۆکایه‌تی که ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر بکاته‌وه، پێڤاژووی حکومه‌ت وه هه‌موو پلان و پرۆگرامه‌کانی حکومه‌ت دێته گۆڕان و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه پارته‌کانی تر وه‌کو جه‌هه‌په و ئه‌وانه‌ی تر ده‌یانه‌وێ هه‌ده‌په بباته و سه‌ربکه‌وێت".