Accessibility links

ژماره‌ی کوژراوانی داعش له‌ به‌ره‌ی ته‌ل ته‌مر گه‌یشتووه‌ته‌ نزیکه‌ی 250 چه‌کدار


هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ به‌ پشـتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان و هێزی کرستیانه‌کان وا بۆ زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ له‌ باشوری شارۆچکه‌ی ته‌ل ته‌مر له‌ کانتۆنی جه‌زیره‌ ده‌سـتیانکردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌وره‌ له‌ دژی داعش و توانیویانه‌ 15 گوندی کرستیان له‌و ناوچه‌یه‌ ڕزگاربکه‌ن.

گونده‌کانیش بریتین له‌ ته‌ل شه‌میران، ته‌ل نه‌سری، ته‌ل گۆران، ته‌ل هودا، ته‌ل ته‌لائیع، حسێنیه‌، ته‌ل حه‌فیان، ته‌ل فێدا، ته‌ل به‌لوعه‌، خه‌ریته‌، سلیبیه‌، سکاکا، حه‌ممانیه‌، شێره‌، غێبش.

له‌مه‌ش گرنگتر زنجیره‌ چیای که‌زوان (شێخ عه‌بدولعه‌زیز) له‌ باشوری شـارۆچکه‌ی ته‌ل ته‌مه‌ر ئه‌ویش کۆنترڵ کراوه‌ که‌ شوێنێـکی سـتراتیژیـیه‌ و ده‌ڕوانێته‌ سه‌ر ڕووبه‌رێـکی فراوانی ناوچه‌که‌.

له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی نزیکه‌ی 250 چه‌کداری داعش کوژراون.

زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ قامیشلو، گه‌یشتووه‌ته‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ و ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و ده‌ڵێت له‌ ئێسـتادا ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ناتوانن بچنه‌ نێو ئه‌و گوندانه‌وه‌ چونکه‌ داعش زۆربه‌ی بۆمبڕێژکردوون‌.

شه‌ڕڤان جۆردن ماتسۆنی ئه‌مه‌ریکایی که‌ به‌شداری له‌ شه‌ڕه‌کاندا کردبوو ده‌ڵێت ئێستا له‌و ناوچه‌یه‌ ته‌نها چه‌ند گوندێـک ماونه‌ته‌وه‌ که‌ بۆمبیان لێ چێنراون و ژماره‌یه‌کی که‌می چه‌کداری داعشیان تیادایه‌. پاشان ده‌ڵێت هه‌ر پاڵپـشـتیـیه‌کی ئاسمانی جێی خۆشـحاڵیـیانه‌‌، چونکه‌ زیانه‌کانیان که‌م ده‌کاته‌وه.

‌پاشان شه‌ڕڤان مه‌تی که‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی له‌شکری سریانی سوریایه‌ و ئه‌ویش به‌ ئینگلزی قسه‌ ده‌کات، ده‌ڵێت ئێستا هێزی تایبه‌ت به‌ پـوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆمب چوونه‌ته‌ ناو گونده‌ ڕزگارکراوه‌کان تاوه‌کو دڵنیا ببن هیچ شتێـکی مه‌ترسیداریان لێ نیـیه‌.

XS
SM
MD
LG