Accessibility links

سۆران عه‌لی خان: مانه‌وه‌ی خانه‌قین به‌و شێوه‌ی ئێستای خه‌مساردی حکو‌مه‌تی هه‌رێمه‌


Soran Alikhan
Soran Alikhan

ساڵه‌هایه‌ هاووڵاتیانی خانه‌قین وه‌کو زۆری شاره‌کانی تری کوردستان به‌ ده‌م جۆره‌ها کێشه‌ و گرفته‌وه‌ ده‌ناڵێنن. ئاخۆ ریشه‌ی کێشه‌کانی خانه‌قین به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌وه‌ گرێ دراوه‌ یا ن ‌ حکومه‌تی ناوه‌ند؟

سۆران عه‌لی خان نووسه‌ر، رۆناکبیر و جێگری پێشووی مه‌ڵبه‌ندی 8 ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ خانه‌قین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " خانه‌قین شارێکی کوردستانی زۆر گه‌وره‌یه‌، که‌ به‌ ناحیه‌کانیه‌وه‌ 4 هه‌زار کم ئه‌بێ، 300 هه‌زار دانیشتووێ هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ره‌وایه‌ گرنگیه‌کی باشی پێی بدرێ و به‌شێکه‌ له‌ به‌ندی 140 که‌ تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌. کاک عه‌لی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ سوپاسه‌وه‌ حکومه‌تی هه‌رێم توانی هه‌ندێ خزمه‌یگوزاری باش له‌و شاره‌دا بکات، کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ و ده‌ستی یارمه‌تی بۆ هاوڵاتیانی درێژ بکات، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ خزمه‌تگوزاریانه‌ که‌م بوه‌ته‌وه‌ که‌ کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک وه‌ ئێستاکه‌ جۆرێک له‌ بێزاری درووست بوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و خه‌ڵکه‌ ژیانی ته‌سک بوه‌ته‌وه‌ وه‌ بارگرانیه‌ک درووست بوه‌ له‌سه‌ر ژیانیان. کاک سۆران ده‌شڵێت چه‌ند کێشه‌یه‌ک هه‌یه‌ له‌ خانه‌قین که‌ بونه‌ته‌ بنه‌مای هه‌موو کێشه‌کان،‌ دوو ئیداره‌یی‌ ، له‌ لایه‌که‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ دیالی و ناوه‌نده‌وه‌ و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ به‌ هه‌رێمی کوردستان، جێ به‌ جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140، نه‌بوونی بۆدجه‌یه‌کی تایبه‌ت، خه‌مساردی حکومه‌تی هه‌رێم و نه‌پرسینه‌وه‌ له‌ که‌مته‌رخمیه‌کانی، کاریگه‌ری ناکۆکیه‌ سیاسیه‌کان، که‌م ئه‌زمونی کاربه‌ده‌ستانی خانه‌قین و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ له‌ پۆسته‌کانیان که‌ هیچ فه‌رمانبه‌رێک، به‌رپرسێک نابی زیاتر له 4‌ -5-6 ساڵ له‌ پۆسته‌که‌ی بمێنیته‌وه".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:03 0:00

XS
SM
MD
LG