باسکردنی رووداوه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبی دیوکراتی کوردستان، سه‌ره رای شیانی ده‌رخستنی راستیه‌کان، له هه‌مان کات باسکردنی ئه‌م رووداوه نه‌خوازراو و ناپه‌سه‌نده، هه‌ر ئه‌وه‌یه که دارێژراوانی به دوواییدان و به لاریدا بردنی رووداوه‌کان.
هێمن سه‌یدی لێکۆله‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" هیچ که‌س ناتوانێ له به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوه دڵته‌زینه‌دا بێ هه‌ڵوێست بێ، من پێیم وایه ده‌کرێ زۆر خوێندنه‌وه بکه‌ین، ده‌کرێ زۆر په‌یوه‌ندی به رووداوه‌کانی ناوچه‌وه بده‌ین، ده‌توانین ده‌ستی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدای تێدا ببینین، ده‌توانین زۆر سه‌رچاوه ببینه‌وه بۆ هۆکاری ئه‌و کێشه‌یه، به‌ڵام نوخته‌ی کۆتایی کێشه‌که واته شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ک، که ده‌کرا شه‌هید نه‌بێ؟ به بروای من ئه‌سلی مه‌وزوعه. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به براوی من ئه‌گه‌ر په‌که‌که داوای لێبۆردن بکات هیچی لێ که‌م نابێته‌وه به‌ڵکۆ ده‌توانی داهێنه‌ری کولتورێکی سیاسی زۆر باش بێت وه ده‌توانێ که‌ش و هه‌وایه‌ک بخوڵقێنی که دوای داوای لێبۆردنهکهی به‌رگری له هه‌ڵویستی خۆشی بکات، شیکردنه‌وه بکا، روونکردنه‌وه بدا، یان ده‌ربکه‌وێ هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کان چی بوون، به‌ڵام پێش مه‌رجی هه‌مووی ئه‌وانه ئه‌وه‌یه که ده‌بێ په‌که‌که به‌خاتری شه‌هیدکرنی پێشمه‌رگه‌یه‌کی بێ تاوان داوای لێبۆردن بکا".