ده‌مڕاستی ڕێکخراوێکی توندڕه‌و له لیبیا و هه‌روه‌ها ڕێکخراوێکی تری توندڕه‌و ده‌ڵێن لقی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌م وڵاته‌ی باکوری ئافریکا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی سیڤیڵیدا له شاری سێرت واته شوێنی سه‌ره‌کی توندڕه‌وان له لیبیادا.
موحه‌مه‌د ئه‌لشامیه، ده‌مڕاستی به‌تالیۆنی 166 ی توندڕه‌وان ده‌ڵێت ڕێکخراوه‌که‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی 5 شه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی ئهلقهردهبیه کشاوه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌تالیۆنه وه‌ک ئه‌لشامیه ده‌ڵێت ناچاربووه له فڕۆکه‌خانه‌که بکشێته‌وه له‌سه‌ر داوای میلیشیاکانی کۆنترۆڵی شاری ته‌رابولس پایته‌ختی لیبیایان له ده‌ستدایه.
چوار ساڵ له پاش ڕوخانی دیکتاتۆر موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی لیبیا که‌وتۆته ناو بارێکی پڕ له ئاژاوه‌وه .
له ڕاگه‌یاندنێکی لقی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له لیبیا ئاماژه به کۆنترۆڵکردنی فڕۆکه‌خانه‌که کراوه و هه‌روه‌هاش ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی به سه‌روه‌ختی پڕۆژه‌ی مه‌زن ناسراون.