هێشتاش پارتی کرێکارانی کوردستان داوای لێبوردنی نه‌کردووه له‌سه‌ر کوژرانی قادر که‌ریمی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هه‌رچه‌نده ده‌گوترا په‌که‌که ئاماده‌یه بۆ ئه‌و داوای لێبوردنه.
هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت پێداویستی داوای لێبوردنه‌که هێشتا له جێی خۆیدایه و ده‌شڵێت له زۆر لاوه فشار کراوه به‌رامبه‌ر په‌که‌که و بڕیاره‌که که‌وتۆته لای په‌که‌که داخوا ئه‌و هه‌نگاوه ده‌گرێته به‌ر یان نا.
به‌ڕێز سه‌یدی جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌که‌که داوای لێبوردن بکات ئه‌وا ده‌بێته یه‌که‌مین جار له‌به‌ر کرده‌وه‌یه‌کی نابه‌جێ داوای لێبوردن له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرێت و ده‌شڵێت تا ئێستا ئه‌و هه‌موو کێشه و ناکۆکیانه له ڕۆژهه‌ڵاتدا بوون و ده‌یان ڕۆڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له باشوری کوردستان کوژراون ، ڕووداوی ناخۆشی شه‌ڕی براکوژی تێپه‌ڕێندراوه و که‌سیش نه‌یگووتوه ڕۆژهه‌ڵات داوای لێبوردن ده‌که‌ین.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز سه‌یدی ده‌شڵێت به‌رده‌وامی ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردن و یه‌کلا کردنه‌وه‌ی کێشه‌کان هه‌ڵوێستێکی زۆر باشه و باشتریشه له‌وه‌ی له یه‌کتر زیز بن یان به ڕاگه‌یاندن یان له ڕێی لایه‌نی سێهه‌مه‌وه په‌یام ئاڵ و گۆڕ بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئایا په‌یامه‌کان ده‌گه‌ن یان ناگه‌ن و ئایا په‌یامه‌کان مه‌به‌ستی خۆیان ده‌پێکن یان نا.
به‌ڕیز سه‌یدی ده‌ڵێت هاوهه‌ڵوێستی له نێوا لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا پێویسته له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌هێزکردنی لایه‌نه کوردیه‌کان بێت، پیویسته له‌سه‌ر بنچینه‌ی زیندووکردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێت.
هیمن سه‌یدی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ڕووداوه‌که‌ی کێله‌شین ده‌نگێکی ناڕه‌زایی له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به‌رزکرده‌وه که خه‌ڵکی کوردستان وریایی و هوشیاری و دڵسۆزی خۆیانیان نیشاندا، هه‌رچه‌نده به ڕێژه‌یه‌کی که‌م ده‌نگیش هه‌بوون په‌رچه‌کرداری نابه‌جێیان هه‌بووه به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر هیچ نه‌بێت له سه‌دا نه‌وه‌تی خه‌ڵک هه‌ڵوێستیان هه‌بووه و سه‌ربه‌خۆیانه هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: