Accessibility links

ئاڵا تاله‌بانی: به‌شداری نه‌کردنی کورد له‌ کۆنفرانسی پاریس، حکومه‌تی عێراقی خۆێ زیانی پێی ده‌که‌وێت


Ala Talabani
Ala Talabani

جارێکی تر و به‌لای که‌م بۆ سیه‌مین جار له‌ کۆنفراسانێک که‌ راسته‌وخۆ به‌ کورده‌وه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌، لایه‌نی کوردی پشت گوێ خران و بانگهێشت نه‌کران، مرۆڤ چی له‌م جۆره‌ هه‌ڵوێسته‌ ده‌گات.

ئاڵا تاله‌بانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ممن پێیم وایه‌ حکومه‌تی عێراق خۆێ زیانی پێی ده‌گات به‌ به‌شداری نه‌کردنی کورد و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌م جۆره‌ کۆنفرانسانه‌، ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ رێ فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ داوای له‌ وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی عێراق کردووه‌ که‌ حکومه‌تی هه‌رێم له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌شداری بکات. ئاڵا خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ڵام تۆ کاتێک ئه‌ڵێت کورد، دیاره‌ ئه‌وان حزریان ئه‌وه‌یه‌ کورد به‌شداره‌ له‌ حکومه‌تی ناوه‌ندی، سه‌رۆک کۆمار کورد، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت کورده‌ و هه‌ر وه‌ها چه‌ند باڵێۆزیکیش له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ کوردن. ئاڵا خانم ده‌شڵێت من ئاگادارم حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ رێگای فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ داوای له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی کردووه‌ حکومه‌تی هه‌رێم له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌شداری بکات، به‌ڵام هه‌میشه‌ ئه‌وان هۆیه‌کانیان ئه‌وه‌ بوه‌ کورد به‌شێکه‌ له‌ حکومه‌تی عێراقی و به‌شداره‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:14 0:00

XS
SM
MD
LG