که‌سانێک ئه‌و ره‌خنه ده‌گرن گوایه BDP به گۆرینی ناوکه‌ی بۆ HDP رێبازه‌کانیشی گۆڕاوون و پشت له ئامانجه بنه‌ره‌ته‌کانی کردووه.
دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستای زانسته رامیاریه‌کانی له زانکۆێ Linshoping له سوید له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له راستیدا لێره‌دا دوو بۆچوون له‌به‌رامبه‌ر یه‌کدا راوه‌ستاوون له‌لایه‌ک بۆچوونی هه‌ده‌په، هه‌که‌که و ئۆجه‌لانه که ئه‌وان پێیان وایه که ئه‌و پرۆسه سیاسیه ئه‌مرۆ له تورکیا ده‌ستیپێکردووه و له یه‌ک دوو رۆژێ داهاتوودا هه‌ڵبژاردن هه‌یه وه پارتی هه‌ده‌په به هه‌موو هێزێکه‌وه ده‌یه‌وێ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدار بێ، له راستیدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێ، ئه‌وانه وا باس ده‌که‌ن یان ناچار بوون که لایه‌نی کوردی که‌م ره‌نگ بکه‌نه‌وه وه‌کو هیما و سونبوله‌کانی ئاڵا و درووشمه‌کانی کوردستانی که له‌و ره‌وته‌دا زۆر به دی ناکرێ وه ته‌نانه‌ت له په‌یامی نه‌ورۆزی ئۆجه‌لانیش که ئێمه دیتمان ئاماژه‌یه‌کی راسته‌وخۆ به کێشه‌ی کورد وه یاخود دۆزی کورد ناکات. دکتۆر خالید ده‌شڵێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بتوانیت ده‌نگێکی زۆری که ئه‌مرۆ له ناو تورکاندا بێ لایه‌نن، یا چاوه‌رێ ئه‌لترناتیڤن، ئه‌و ده‌نگانه به ده‌ست بێنی، ئه‌وان له راستیدا وه‌ک پارتێکی کوردی هه‌ڵس و که‌وت ناکه‌ن و ئیدعاش ناکه‌ن پارتیه‌کی کوردین به‌ڵکۆ وه‌کو پارتێکی سه‌راسه‌ری تورکیا هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن".