یەکشەممەی داهاتوو پـرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی تورکیا بەڕێوەدەچێت کە زۆرێـک لە ناو ئەو وڵاتە و لە دەرەوەش بە گرنگیـیەوە لێی دەڕوانن.
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) داوا لە خەڵکی تورکیا دەکات بە کورد و تورک و نەتەوەکانی دیکەی ناو ئەو وڵاتە دەنگی بۆ بدەن، دەڵێت گەیشتنی بۆ ناو پەرلەمان بۆ پـرۆسەی ئاشتی گرنگە و بۆ ڕێگەگرتن لە گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی تورکیا پـێویستە و لە هەمان کاتیشدا کار بۆ یەکسانی لە نێو پـێکهاتەکانی تورکیا دەکات.
بەڵام بەپـێی دەستوری تورکیا دەبێت بە لایەنی کەم 10%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت تاوەکو بگاتە ناو پەرلەمانەوە.
پارتی دەسەڵاتداری تورکیا (ئاکەپە)، ئەویش خوازیارە بە لایەنی کەم 367 کورسی لە کۆی 550 کورسیـیەکەی پەرلەمانی تورکیا بەرێتەوە تاوەکو بتوانێت بە ئاسانی دەسـتوری وڵاتەکە بگۆڕێت بەو شێوەیەی ببێتە سیستەمێـکی سەرۆکایەتی کە ئەمە جێی نیگەرانی پارتەکانی ئۆپـۆزسیۆنە.
پـرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایا هەدەپە دەتوانێت 10% دەنگەکان بەدەسـتبهێت؟ ئەگەر بەدەسـتی هێنا چۆن دەتوانێت بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات؟
ڕووداوەکانی لە ماوەی سـاڵی ڕابردوو، لەوانە دەسـتگیرکردن و سزادانی ژمارەیەک زۆر لە لایەنگرانی فەتحوڵڵا گولەن و بەشداری نەکردنی تورکیای بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان لە شەڕی دژی داعش و خەرجکردنی پارەی دەوڵەت لە پـرۆژەی وەکو دروستکردنی کۆشکی سەرۆکایەتی و کڕینی ئۆتۆمبیلی گران بەها چۆن بەسەر ئاکەپەدا دەشکێنەوە؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
شیروان شێروانی، سەرنووسەر و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری باشور.
هێمن خۆشناو، ڕۆژنامەوان و شارەزا لە کاروباری تورکیا.