دیاره هه‌ر سبه‌ی و دووشه‌ممه ماوه بۆ ئه‌وه‌ی به روونی رابگه‌یندرێت وه یاخود دیار بێت ئاخۆ هه‌ده‌په ئه‌و %10 که به نیازه به‌ده‌ست دێنی یان ئاکه‌په ده‌باته‌وه؟
هادی سۆفیزاده ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان( KNK ) و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له راستیدا به پێی هه‌موو ئه‌و راپرسیانه‌ی له تورکیادا ده‌مێکه گرنگی خۆێ هه‌یه، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان یان هه‌ده‌په ده‌چێته په‌رله‌مان و رێژه‌ی 11- 12 % به ده‌ست ئه‌هێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ده‌په له چه‌ن شاری تورکیا قسه‌م کردووه وه دوێنی به تاێبه‌ت له ئیستامبول بوم، ئه‌وان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هیوایان هه‌یه که برۆنه په‌رله‌مان به‌ڵام دیسان دڵه راوکیشیان هه‌یه، ترسیان هه‌یه به تاێبه‌ت ئه‌وه‌ی ته‌وای فیشار و پیلانه‌کان له‌سه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بوه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و نهاده ژێر به ژێره‌کانی ده‌ڵه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کان که جه‌هه‌په خۆێ لێ به دوور زانیوه و داوود ئۆغڵۆ شه‌رمه‌زاری کردووه کاک هادی ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی نه‌ته‌وه په‌رستی میللی مه‌هه‌په پێشتر ئه‌و کارانه‌ی زۆر کردووه، هه‌موو گومانه‌کان بۆ ئه‌وان ئه‌چوو، به‌ڵام ئێستاکه به‌رپرسانی هه‌ده‌په راسته‌وخۆ پارتی ئاکه‌په، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان یان بڵێن ناوه‌نده ئه‌منیه‌ته‌کانی ئه‌و پارته به هۆکاری ئه‌وه ئه‌زانن وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسایش و ته‌ناهی به ده‌ستی پۆلیسیهوهیه و پۆلیسیش ئه‌مرۆ که ده‌وڵه‌ت به ده‌ستی ئاکه‌په‌وه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر چه‌شنه که‌م و کۆریه‌ک له رووی باری ئاسایشه‌وه ده‌وڵه‌ت به‌رپرسه و ده‌وڵه‌تیش ئه‌مرۆ ئاکه‌په‌یه. کاک هادی ده‌شڵێت ده‌کرێ بڵێن هه‌ده‌په یان کورد داهێنه‌ری ئه‌وه‌ن جارێکی دیکه ئه‌و شانسه به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند بده‌ن ئیدیای دیموکراسی راسته‌قینه به‌ره‌و ناوه‌ند ئاراسته بکات".