له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی که بریاره سبه‌ی له تورکیا به‌رێوه بچێت، کورد وه‌کو ئه‌وه‌یه له لێواری شاخێکدایه یان سه‌ر ده‌که‌وێ وه یاخود ده‌که‌وێته دۆڵێکه‌وه. ئه‌گه‌ر هات و هه‌ده‌په سه‌رکه‌وت چ واتایه‌کی بۆ کورد وه یاخود بۆ تورکیا به گشتی هه‌یه؟
ره‌فیق غه‌فور ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورستان ( KNK ) له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" تا ئێستا له مێژووی درووستبونی ده‌وڵه‌تی تورکیاوه 23 هه‌ڵبژاردنی ئاوا گشتی به‌رێوه چووه، هه‌ر له ساڵی 1923 وه ته‌نها پارتی جه‌هه‌په پارتی گه‌لی کۆماری به سه‌رۆکایه‌تی که‌مال ئاتاتۆرک هه‌بوه و تا هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1950 ش هه‌ر ئه‌وان له لیستی یه‌کم بوون و زۆربه‌ی کورسیه‌کانیش به ده‌ستی ئه‌وان بوو، دووای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه قوناغێکی نوێ بوو له مێژووی تورکیا که پارتی دیموکرات به سه‌رۆکایه‌تی جه‌لال به‌یار ئیتر توانی زۆربه‌ی کوردسیه‌کان به ده‌ست بێنی، ئه‌وه وه‌رچه‌رخانێک بوو له مێژووی نوێ تورکیادا، دووای ئه‌وه هاتنی پارته‌که‌ی ئه‌ردوگان، کاک ره‌فیق هه‌ر وههها ده‌ڵی ئه‌مجا مه‌به‌ست له میانه‌ی ئه‌و 23 هه‌ڵبژاردنه‌دا و له مێژووی تورکیادا هیچ کام له‌و هه‌ڵبژاردنانه نه‌یانتوانیوه گۆڕانکاریه‌کی ریشه‌یی له ده‌ستوری بنه‌ره‌تی تورکیادا بکه‌ن بۆ هاتنه دێ شێوه‌یه‌کی تر له حوکمرانی، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په بباتههوه، که به دڵنیاییش به پێی راپرسیه‌کان له ره‌وشێکی باشدایه ئاوا گۆڕانکاری له ده‌ستوری بنه‌ره‌تی تورکیا ده‌کرێ واته ئه‌و سیستمه‌ی که‌مالیزم که چه‌ندی ساڵه دامه‌زراوه و کاری له‌سه‌ر ده‌کرێ ئیتر به‌و شێوازه ناتوانی کار کا".