ئه‌مرۆ جیهان هه‌موو چاوی له کورده و شیانی هه‌یه هه‌ده‌په مێژوو تۆمار بکات، ئاخ‌و خه‌ون و ئاره‌زوه‌کانی ئه‌ردوگان له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی و شکه‌ستدان؟
حاتم مه‌نبه‌ری نووسه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر له شێوازی ریفراندوومی ساڵی 1358 ئێران‌دا ده‌چێت، هه‌م بۆ ئه‌ردوگان زۆر گرنگه وه هه‌م بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که نایانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتێکی ملهوڕانه له تورکیا فه‌رمانره‌وایی بکات و به جۆرێک رێره‌وی به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی کۆمه‌ڵگای تورک و کوردیش پێکه‌وه بگۆرێ. کاک حاتم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌ردوگان وه‌ک سیستمێکی تاێبه‌ت به خۆێ و پارتێک که رێبه‌رایه‌تی ده‌کات ئه‌مرۆ له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی چاره‌نووس سازدایه و له راستیدا گه‌وره‌ترین کۆسپێک که پێشی سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردوگان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بگرێت لایه‌نێکه که کورد رێبه‌رایه‌تی و پێشه‌نگایه‌تی ده‌کات. کاک حاتم ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر وه‌ک چاودێرێکی سیاسی بێ لایه‌نانه سه‌یری پارته کوردیه‌کانی باکوری کوردستان بکه‌ین، ئه‌مانه هیچ ئامانجێکی دیاریکراویان نییه بۆ ئه‌وه‌ی له ناو کۆمه‌ڵگای کوردا ببنه خاوه‌ن پاڵپشتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی جگه له‌وه‌ی که وه‌ک پاشکۆیه‌کی سیاسه‌تی حکومه‌ت کار ده‌که‌ن، بۆ نموونه ئێستاکه هدا پارت یان ئه‌و پارته بچکۆله‌کانی دیکه که به جۆرێک پاشکۆێ سیاسه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانن له باکوری کوردستاندا، ئه‌مانه جگه له‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رد بخه‌نه به‌ر به‌ره‌وپێش چوونی هه‌ده‌په، بۆ خۆیان نه‌یانتوانیه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که هه‌موو تواناییکیان له رووی یاساییه‌وه بۆ دابین کراوه، بگره له درێژایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوشدا نه‌یانتوانیوه تاکه که‌سێکیش ره‌وانه په‌رله‌مان بکه‌ن".