ئه‌مرۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا به‌رێوه‌چوو، زۆر له‌چاودێران باس له‌وه‌ده‌که‌ن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ داهاتووی سیاسی تورکیا و کورد به‌تایبه‌تی گرنگیی زۆره.
گرنگیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ کورد له‌تورکیادا له‌چیدایه؟، ئه‌گه‌ر HDP له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له%10ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێنێت له‌پرسی دیمکراتی و ڕاده‌ربڕین چ گۆڕانکاریه‌ک چاوه‌رووان ده‌کرێت؟. ئایا ئه‌مه ڕێگا خۆش ده‌کات بیر له‌وه بکرێته‌وه خه‌باتی چه‌کداری گۆڕانکاری به‌سه‌ڕدابێت و پێکه‌وه ژیان له‌ده‌وڵه‌تی تورکیادا به‌ره‌و ئه‌وه‌بچێت مافی خۆی به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌گه‌ر به‌قۆناغیش بیت. له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی تورکیا چی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت؟.
ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ بێستون خه‌له‌کانی چاودێری سیاسی له‌تورکیاوه.
خه‌له‌کانی ده‌ڵێت گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ کورد و خه‌ڵکی تورکیا و که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی له‌تورکیادا ده‌ژین زۆرگرنگه، بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش گرنگیی خۆی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌کورد ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ کورد یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی دیمکراتیه له‌تورکیادا ده‌کرێت و کورد به‌فشار و خه‌باتی خۆی هاتوه‌ته کایه‌کانه‌وه.
هه‌روها ده‌ڵێت سیاسه‌تی خاورمیانه گۆڕناکاری به‌سه‌ردایه‌ت، له‌ڕووی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه گۆڕناکاری ڕووده‌دات.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ بێستون خه‌له‌کانی کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.