سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا براک ئۆباما ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری دا نزیکەی 500 سەربازی دیکەی لەشکری وڵاتەکەی ڕەوانەی عێراق بکرێن بۆ ڕاهێنان بە هێزە عێراقیـیەکانی شەڕی دژی داعش دەکەن.
ئایا بە ناردنی ئەم سەربازانە چ کاریگەریـیەکی دەبێت بەسەر هەوڵەکانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کەوتوونەتە دەست داعشەوە؟
مەحمود عومەر ئەندامی کۆمیتەی کاروباری پـێشـمەرگە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەدوێت.