هەرچەندە ئەنجامە فەرمیـیەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی تورکیا ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ئەوەی یەکلابووەتەوە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەنگەکانی ڕێژەی 10% ی تێپەڕکردووە و بەمەش دەبێتە یەکەم جار لە مێژووی تورکیا پارتێـکی زۆرینە کورد بچێتە پەرلەمانەوە.
بەپـێی زۆرێـک لە شارەزایان ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ بزوتنەوەی سیاسی کوردی لە تورکیادا و هەروەها پشـتیوانیـیەکە بۆ ئامانجەکانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان (پەکەکە).
پـرسیار لێرەدا، ستراتیژیـیەتی هەدەپە بۆ سەروسەوداکردن لەگەڵ هەموو مەسەلەکانی تورکیا نەک تەنها مەسەلەی کورد هەتا چەند ڕۆڵی لەم سەرکەوتنەدا هەبووە؟
هەلومەرجی ئێستا و شەڕی دژی داعش هەتا چەند کاریگەری هەبووە؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
محەمەد گۆزوتۆک، نووسەر لە تورکیا.
دکتۆر سەردار عەزیز، شارەزا لە کاروباری تورکیا.
داستان ڕەسوڵ، چالاکوانی مەدەنی.