Accessibility links

زاهد تاهیر: به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ سیمای شار و شارستانیه‌ت به‌ خانه‌قینه‌وه‌ دیار بێت وه‌کو پێویست بۆ نه‌کراوه‌


Zahid Tahir Khalil
Zahid Tahir Khalil

خانه‌قین وه‌کو هه‌ر کام له‌ شاره‌ پشت گوێ خراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ ده‌م جۆره‌ها کێشه‌ و گرفته‌وه‌ ده‌ناڵێنێ، ئاخۆ نوێنه‌رانیان له‌ ئه‌نجومه‌نی ئوستانی دیالێ چییان له‌ ده‌ست دێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان؟

زاهد تاهیر خه‌لیل ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نی ئوستان وه‌ یاخود پاریزگاری دیالی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" خانه‌قین کێشه‌ و گرفتێکی زۆری هه‌یه‌ و له‌ پاڵ ئه‌وه‌دا هێشتا چاره‌نووسی نادایار ماوه‌ته‌وه‌ وه‌کو به‌شێک له‌ ناوچه‌ دابراوه‌کان و ئه‌و کێشانه‌ی روبه‌رووی خانه‌قین بوه‌ته‌وه‌ که‌می پرۆژه‌کانه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌و گرفته‌ ئابوریه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه. کاک زاهد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت خانه‌قین له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ شار بوه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ سیمای شار و شارستانیه‌ت که‌ پێویست به‌ خانه‌قینه‌وه‌ دیار بێت وه‌کو پێویست نه‌کراوه‌ تا ئێستا. کاک زاهید ده‌شڵیت خانه‌قین له‌ نێوان دوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیدا گیری خواردووه‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێم و ‌حکومه‌تی ناوه‌ند و له‌ ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و باره‌ی ئابوریه‌ی له‌ هه‌رێم و له‌ عێراقدا هاتوه‌ته‌ کایه‌وه‌ زۆری له‌ هاوڵاتیانی به‌ ده‌م بێکاریه‌وه‌ ده‌ناڵێنن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:43 0:00

XS
SM
MD
LG