په‌پێی یاساکانی هه‌رێمی کوردستان چ په‌رله‌مان و چ سه‌رۆکایه‌تی، ئایا سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌توانێت بۆ خوولی داهاتوو خۆی کاندید کاته‌وه؟. پرسی سه‌رۆکایه‌تی چۆن ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت؟، له‌م واده‌یه‌یی سه‌رۆکی هه‌رێم دایناوه بۆ هه‌رڵبژاردن له 20 مانگی 8ی داهاتوودا, له‌ڕووی یاسایییه‌وه گوونجاوه هه‌ڵبژاردن بکرێت ، له‌کاتێکدا کۆمسێۆنی هه‌ڵبژاردن ڕایانگه‌یاند له‌توانایاندا نیه به‌م خێرایییه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدات و به‌لانی که‌مه‌وه 180 ڕۆژی ده‌وێت.
زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌کوردستان داوای سیسته‌مه‌ی په‌رله‌مانی ده‌که‌ن ، به‌پێی لێدوانه‌کانی جه‌عفه‌ر ئهمێنیکی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ئۆمێد خۆشناو سه‌رۆکی فراکسێۆنی پارتی له‌په‌رله‌مان پارتی دیمکراتی کوردستان سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی لاپه‌سه‌نده، ئه‌مه دابه‌شبوونه‌وه‌ی کوردستان نیه به‌سه‌ر 2 زۆندا و مه‌ترسی 2 ئدارهیی لێناکه‌وێته‌وه؟
ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ بژار ته‌ها خه‌لیل پارێزه‌ر و چاودێری سیاسی.
بژار ته‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا له‌کوردستان هه‌یه شه‌قام و میلله‌ت ڕای به‌به‌ڵێ و نه‌خێر له‌سه‌ر نه‌داوه و ته‌نها له‌په‌رله‌مان ده‌نگی پێدراوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها گه‌مه‌یه‌کی سیاسیه‌و هه‌موو پارته‌کان تێدا به‌شداران.
هه‌روه‌ها بۆ جاره‌سه‌ری پرسی سه‌رۆکایه‌تی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی هه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئهوقهیرانهیه کوردستانی تێدایه، پێویسته له‌کوردستاندا ده‌ستورێک هه‌بێت، ئه‌و ده‌ستوره پرسی سیسته‌می سیاسی له‌کوردستاندا ده‌ست نیشانکات، ئایا سیسته‌می په‌رله‌مانیه یان سیسته‌مه‌ی سه‌رۆکایه‌تی.
ووریا کاڵێ ئه‌م گفتووگۆیه‌ی کردوه، زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.