سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌ی ساڵێکدا چه‌ندین سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کات، به‌ڵام زۆری لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌کانیان و هاوڵاتیان گومانیان هه‌یه ئاخۆ ئه‌م سه‌ردانانه چۆن و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ئه‌نجام ده‌درێن.
زانا عه‌بدولرحمان سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی په‌رله‌مان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"به راستی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌ردانی شانده‌کانی هه‌م سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، هه‌م حکومه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی کوردستان، دوور و نزیک په‌یوه‌ندیه‌ک نییه له ئاگادار بوون له ئه‌جندای ئه‌و سه‌ردانانه، ئێمه له رابوردووش که هه‌م وه‌فدی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، هه‌م حکومه‌ت که سه‌ردانیان کردووه به‌داخه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک نه وه‌ک لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان وه نه په‌رله‌مانتارانی کوردستان ئاگاداری ناوه‌رۆکی ئه‌م سه‌ردانانه نه‌بوونه، بۆیه به دیدی ئێمه به‌شێکی زۆری ئه‌م سه‌ردانانه سه‌ردانی حیزبین نه‌ک سه‌ردانی ده‌وڵه‌تدار و سه‌ردانی سیاسی و دیپلۆماسی به ناوی هه‌رێمی کوردستان. کاک زانا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بۆیه ده‌بینیت زۆربه‌ی ئه‌و شاندانه‌ی که پێک دێن مۆزاییکی نیین، به‌ڵکۆ ئه‌مانه پێکهاته‌ی حیزبین. کاک زانا ده‌شڵێت کاتی سه‌رۆکی هه‌رێم، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه، سه‌رۆکی مۆزاییک و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستانه، ناکرێ به ته‌نیا کادرانی حیزبه‌که‌ی خۆێ و زۆرجاریش بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆشی به‌ری بۆ سه‌ردان، ئه‌مانه گرفتن و چه‌ند جار له میدیاکانی کوردستاندا ئه‌مانه ورۆژراوون که ئێمه ئومێدمان ده‌کرد که هه‌نگاو ئه‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی دام وده‌زگا درووست که‌ین وه زۆر جار باسی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ین، ده‌بێ ئه‌مسه‌ردانانه له ئاستی ده‌وڵه‌تداری بن".