Accessibility links

له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج: په‌رله‌مانی کوردستان تا ئێستا وه‌کو پێویست ئاوری له‌ دوسیه‌ی 140 نه‌داوه‌ته‌وه‌


Latif Fatih Faraj له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج
Latif Fatih Faraj له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج

دیاره‌ له‌ هه‌ر وڵاتێک سه‌ره‌رای هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێک، هه‌ر بارێکی نه‌ ئاسایی و هه‌ر ئاڵۆزیه‌ک، وه‌زاره‌تخانه‌کان، دام و ده‌زگاکان و فه‌رمانگاکان ده‌بێت کاروباره‌کانیان تا ئه‌و راده‌ی ده‌کرێت ئه‌نجام بدرێت. ئێمه‌ ده‌زانین کمسیۆنێک بۆ ناوچه‌ کوردیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دامه‌زراوه‌ به‌ڵام ده‌مێکه‌ بێده‌نگن و هێچیان لێ نابیستین ئاخۆ کاروباره‌کانیان به‌ کوێ گه‌یشتووه‌؟

نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" یه‌کێک له‌ گرفته‌کان ئه‌وه‌یه‌ له‌ عێراقدا هیچ پرۆژه‌یه‌ک وه‌کو خۆێ ناروا، نه‌ پرۆژه‌ی ماده‌ی 140، نه‌ پرۆژه‌ی ده‌ستور، نه‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند و هێچ کام له‌و پرۆژانه‌ی له‌ عێراقدا هه‌ن به‌ هۆێ نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌ک بۆ کاره‌کان هیچ کام وه‌کو خۆێ پێش ناروات. کاک له‌تیف هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و کمسیۆنه‌ش که‌ دانرا، ئه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکی تازه‌دا کمسیۆنه‌که‌ تازه‌ ده‌کرێته‌وه‌ و خه‌ڵکێکی تر بۆ داده‌نرێت وه‌ ئه‌و کمسیۆنه‌ش که‌ بۆ 140 دانراوه‌ تا ئێستا هیچ شتێکی روونیان نییه‌ و ماده‌ی 140 ته‌نها گرێ دراوه‌ به‌ قه‌ره‌بوونکردنه‌وه‌. کاک فاتیح ده‌شڵێت په‌رله‌مانی کوردستان تا ئێستا وه‌کو پێویست ئاوری له‌ دوسیه‌ی 140 نه‌داوه‌ته‌وه‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:46 0:00

XS
SM
MD
LG