Accessibility links

مێزگرد: بنه‌ماکانی ئیسلام و ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان


Houzan Mahmoud & Ismail Hama Amin
Houzan Mahmoud & Ismail Hama Amin

دیاره‌ ماوه‌یه‌که‌ به‌رنووسی هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ لایه‌ن پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه‌ ئاماده‌ کراوه‌ له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌، ده‌ستکاری و هه‌موارکردنی. گروپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ، رێکخراوه‌کانی ژنان، چالاکان و لایه‌نانێکی زۆر، نگرانیه‌کی زۆریان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ کارهێنانی "شریعه‌ی ئیسلامی" وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ئه‌م ده‌ستور که‌ بریاره‌ بخرێته‌ ڕاپرسیه‌وه‌.

ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵه‌ پرسیارێک بوون له‌و چوارچێوه‌دا ‌ له‌ مێزگردی به‌رنامه‌ی ئه‌مرۆمان :

ئه‌و کۆمیته‌یه‌ی که‌ به‌رپرسه‌ له‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ده‌ستوره‌که،‌ شاره‌زایی و لیهاتووییان.

ئه‌وانه‌ی له‌ مێژوودا ده‌ستیان له‌ نووسینی ده‌ستور هه‌بوه‌ و باس له‌ دستورێکی زیندوو له‌سه‌ر بنه‌ماکانی داروێنیزم ده‌که‌ن.

ئایا ده‌ستور وه‌کو په‌رتۆکه‌ ئاسمانیه‌کاندایه‌ که‌ نابێ ده‌ستکاری بکرێت.

رۆڵی شاره‌زایانی بێگانه‌ له‌ هاریکاری کردن بۆ پێداچوون و نووسینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌.

به‌ کارهێنانی بنه‌مانی ئاێینی ئیسلام وه‌کو سه‌رچاوه‌ بۆ ئه‌م ده‌ستوره‌.

که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و وڵاتانه‌ی سه‌رده‌مانێک ئاێین بنه‌ماکانیان بوو به‌ڵام ئه‌مرۆ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ له‌ جیاکردنه‌وه‌ی ئاێین له‌ فه‌رمانره‌وایی.

ئیسلامیه‌کان که‌ له‌ ناو په‌رله‌ماندا که‌مینه‌ن تا چه‌ند شیانی په‌سه‌ند کردنی ده‌ستورێکی له‌و جۆره‌دا هه‌یه‌.

ئایا سیکولاره‌کانی ناو پارتی، یه‌کێتی و گۆڕانیش گوایه‌ سیکولارن رێگا به‌ ده‌ستورێکی ئیسلامی ده‌ده‌ن.

ئه‌مرۆ دوو ئازمایش وه‌ یاخود تاقیکردنه‌وه‌ی زیندوو له‌به‌رده‌ماندایه‌، سه‌رهه‌ڵدانی داعش و بوونی وڵاتانێکی پارێزکار وه‌کو ئێران، عه‌ره‌بستانی سعودی، خودی حکومه‌تی عێراق و تا راده‌یه‌ک تورکیا له‌ لایه‌ک، وه‌ بوونی شورش و ڕاپه‌رێنێک له‌ رۆژئاوا که‌ ژنان له‌وێدا پێشه‌نگن و پارتێک وه‌کو هه‌ده‌په‌‌ له‌ باکور که‌ به‌ 80 ئه‌ندام له‌ ناو په‌رله‌مانی تورکیا جێگای خۆێ کردوه‌ته‌وه‌، ئه‌م رووداو و ئاڵۆگۆرانه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ک له‌ داڕشتنی ئه‌م ده‌ستوره‌دا ده‌بێت وه‌ یاخود شیانی هه‌یه‌ له‌به‌ر چاو بگێردرێت و ڕه‌چاو بگرێت.

مێوانان:

هۆزان مه‌حمود: شاره‌زای بواری ژه‌نده‌ر Gender " هه‌موو کێشه‌کان لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات کاتێک شریعه‌ی ئیسلامی بنه‌مایه‌ بۆ ئه‌م ده‌ستوره‌"

ئیسماعیل حه‌مه‌ ئه‌مین: نووسه‌رو رۆمان نووس " ئه‌گه‌ر هات و سه‌رۆک بارزانی له‌ رێگای په‌رله‌مانه‌وه‌ جارێکی تر هه‌ڵبژێدرێته‌وه‌، له‌ فۆرمێکی تردا هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ بزمارێک ئه‌ده‌یت له‌ تابوتی دیموکراسی"

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:47 0:00

XS
SM
MD
LG